گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لە نێوان مالیکی، عامری و پارتی لە ئارادایە

ڕاوێژکاری مەسعوود بارزانی ڕێبەری پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە بوونی دانوستانی ڕاستەوخۆ لە نێوان پارتی و ڕێبەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەسعوود حەیدەر لە ئەو بارەوە وتی: هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، نووسی مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و فالح فەیاز سەرۆکی هاوپەیمانی وەتەنی لەگەڵ مەسعوود بارزانی بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە پێوەندیدان و هیوادارین ناوبژیوانییەکان ببێتە هۆی نزیک بوونەوەی ڕوانگەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر.

مەسعوود حەیدەر زیادی کرد: گفتوگۆکان کۆتایی نەهاتووە و ئێمە هێشتا لە قۆناغە کۆتاییەکانی دانوستانەکان سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمارین و پێوەندی نێوان پارتی و یەکێتی هەر باشە.

ڕاوێژکاری بارزانی وتیشی: پارتی لە ئەم قۆناغە، داوای دەستپێڕاگەییشتن بە پۆستی زیاترە و لە هەمان کاتیشدا پابەندەی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ یەکێتیە و پۆستەکان لە نێوان پارتەکان بە شێوەی یەکسان دابەش بووە.

News Code 40876

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha