هیچ وتووێژێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بەڕێوە نەچووە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تا ئەمڕۆ هیچ وتووێژێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا بەڕێوە نەچووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە مەجلیس ئامادە بوو و وێڕای شرۆڤەی دواهەمین دۆخی دانوستانەکانی ڤیەنا, وڵامی پرسیاری نوێنەرانی خەڵکی دایەوە.
ئەو وێڕای شرۆڤەی هەوڵەکانی ئێران و تیمی دانوستانکار, وتیشی: ویستی تاران بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی باش و هەمیشەیی جیدیە.
ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە هیچ وتووێژێکی راستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکادا بەڕێوە نەچووە, روونی کردەوە: را و بۆچوونی دوولایەن لە رێگای نووسراوە غەیرفەرمییەکان و هاوئاهەنگی کردنی یەکێتی ئەورووپاوە بەڕێوە دەچێت.

News Code 40873

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =