دۆسیەیەکی نوێ بۆ نوێنەری هەدەپە بە تۆمەتی پاڵپشتی دارایی لە پەکەکە کراوەتەوە

دادستێنی تورکیا دۆسیەیەکی نوێی بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و دابینی دارایی تیرۆریزم بۆ سمرا گۆزەل نوێنەری هەدەپە کردووەتەوە و داوا لە پەرلەمان دەکات پارێزبەندی دادوەریی هەڵبوەشێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دادستێنی تورکیا دۆسیەیەکی نوێی لە دژی سمرا گوزەل نوێنەەری هەدەپە ئامادە کردووە. دادستێن لە ئەو دۆسیەدا داوای هەڵوەشاندنەوەی پارێزبەندی لێپرسینەوەی سمرا گوزەل بە تاوانی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و دابینی دارایی تیرۆریزیمی کردووە.

سەرۆکی پەرلەمانیش دۆسیەکەی بۆ کۆمیسیۆنی دەستوور و دادوەری پەرلەمان ناردووە.

لە هەر دوو دۆسیەکە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی دراوەتە پاڵ سمرا گوزەل. کۆمیسیۆنی دەستوور ڕایگەیاندووە کە گوزەل تا 28 ی جوون بۆ بەرگری نووسراو و تا 31 ی جوون بۆ بەرگری بە شێوەی قسە کردن سەبارەت بە دوو دۆسیەکە ماوەی هەیە. بەم حاڵەوە نوێنەرەکەی هەدەپە تا ئێستا هیچ بەرگرییەکی سەرەتایی لە ئەو بارەوە ئەنجام نەداوە.

News Code 40846

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 13 =