داریانی هەورامان دەبێتە گوندی نەتەوەیی پیشە دەستکردەکان

قایمقامی پاوە لە تۆمار کردنی داریانی هەورامان وەکوو گوندی نەتەوەیی پیشە دەستکردەکان هەواڵی دا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرپەرشتی قایمقامی پاوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: لە کۆبوونەوەی شاندی داوەری وەزارەتی میراتی کەلتووری، گەڵاڵەی تۆمار کردنی داریانی هەورامان وەکوو گوندی نەتەوەیی پیشە دەستکردەکان پەسند کرا.

باڵایی وتیشی: جگە لەمەش، ٢٥ بەرهەمی نەتەوەیی دیکە لە هەورامان بۆتە خاڵێکی سەرنجڕاکێش بۆ ڕاکێشانی گەشتیارە بیانی و ناوخۆییەکان.

ناوبراو هەروەها جۆراوجۆری شوێن و بەرهەمە گەشتیارییەکانی تەواوکەری گەشتیاری سروشتی ناوچە زانی و وتیشی: بێگومان پەسند کردنی شار و گوندەکانی دیکە لە ژێر ناوە جۆراوجۆرە گەشتیارییەکان لە دروست کردنی سەفەرێکی خۆش و بێ وێنە بۆ گەشتیاران کاریگەر دەبێت.

News Code 40837

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =