بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەحمەت سادقی لە ڕێوڕەسمی ڕوونوێنی لە ماڵپەڕی یەکەم فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هەورامان، وتی: یەکێک لە بەستێنە تایبەتەکانی پارێزگاکانی کوردستان و کرماشان هەبوونی ناوچەی گەشتیاری هەورامانە کە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ تۆماری جیهانی کرا.
سەرۆکی زانکۆی هەڵبەش کە بە شێوەی ئۆنلاین لە ئەو کۆبوونەوە بەشداری کرد، وتی: هەورامان گەنجینەی ئەدەبی، مێژووییی، فەرهەنگی و جوگرافیاییەکی بێ وێنەیە کە تۆماری جیهانیی بووەتە دەستکەوتێکی پڕبایەخ.
مەهاباد کامڵ عەبدوڵڵا درێژەی دا: ئەبێ هەموو بەستێنە شاراوەکانی ئەو ناوچە ئاشکرا بکرێت و بۆ ئوەش هاوڕێیەتی هەموو گرووپەکان پێویستە و ڕۆڵی زانکۆش لە ئەو بارەوە بەرچاوە تا بە کاری لێکۆڵینەوەیی بتوانن ئەو ناوچە لە بواری جیهانی بە گەشتیاران بناسێنن.
Your Comment