ئێران بەدوای زیاترین هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهانە

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: پرسی گرینگ لە ئەم سەردەمە کە پێویستی بە وشیارییە، ئەوەیە کە حەز بۆ زاڵ بوون کۆتایی نەهاتووە و شێوەیەکی نوێ لە زاڵ بوون بووەتە باو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕەوتی بەرنامەکانی سەفەری خۆی بۆ ڕووسیا، بە ئامادە بوون لە دومای ڕووسیا بە وتنی ئەوەی کە ئێران بەدوای زیاترین هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان، بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانی خۆیە، وتی: ئامانج و بنەمای ئەو هاوکارییە، بەرژەوەندی بەرانبەری گەلان و پێکهێنانی کۆمەڵگای جیهانی پێشکەوتووە.

ڕەئیسی لە قسەکانیدا لە دومای ڕووسیا وتی:سەرەتا خۆشحاڵی خۆم بە فیدراسیۆنی ڕووسیا، گەل و دەوڵەتی ڕووسیا دەردەبڕم بۆ پێشوازی گەرم لە من و شاندە هاوڕێکەم.

ئەمڕۆکە بەختەوەرانە، ئاسۆی زۆر ڕوون بۆ هاوکارییەکانی دوو وڵاتەکە لە ئاستی دوولایەنە، ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەبینرێت. تۆکمە کردنەوەی پێوەندی ئێران و ڕووسیا لە چوارچێوەی دوولایەنە و چەند لایەنە بووەتە هۆی گەشەی ئابووری دوو گەلەکە و تۆکمە کردنەوەی ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.

کۆناری ئیسلامی ئێران بەدوای زیاترین هاوکاری لەگەڵ هەموو وڵاتانی جیهان بەتایبەتی وڵاتانی دراوسێ و هاوپەیمانی خۆیە. ئامانج و بنەمای ئەو هاوکارییە، بەرژەوەندی بەرانبەری گەلان و پێکهێنانی کۆمەلگای جیهانی پێشکەوتووە.

ئەزموونی سیستەمی نێودەوڵەتی لەسەر زاڵ بوون نیشانی دەدات کە لێکەوتەیەکی جگە لە شەڕ، توندوتیژی و نائەمنی نەبووە. شکستی سیاسەتی لەشکەرکیشی و داگیر کردنی و ناچار بوونی ئەمریکا بە هەڵاتن لە عێراق و ئەفغانستان بەهۆی ئەو چاەمکەیە.

بەم حاڵەوە، شەڕ دژی تیرۆریزم بەشێک لە سیاسەت دژی زاڵ بوونە چونکوو تیرۆریزم یەکێک لە بەرهەمەکانی زاڵ بوونە.

گەمارۆدانی وڵاتەکان، یەکێک لە شێوەکانی نوێی زاڵبوونە و ڕووبەڕوو بوونەوەی پێویستی بە هاوکاری وڵاتانی سەربەخۆ و وەڵامی بەکۆمەڵە.

سیاسەتی ئێران بە پێی فتوای ڕێبەری باڵای ئێران، ئەوەیە کە بەدوای چەکی ئەتۆمییەوە نین و ئەوە چەکە لە ستراتیژی بەرگری ئێمە هیچ پێگەیەکی نییە.

کۆماری ئیسلامی ئێران، داهێنانی ڕووسیا لە بواری بەڕیوە بردنی کۆبوونەوەی سەرۆک پەرلەمانەکانی ئێران، ڕووسیا، تورکیا، پاکستان و چین لە بواری بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی گرینگ وەسف کرد و لە ئەو داهێنانە پاڵپشتی دەکات.

News Code 40782

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =