لە حکومەتی داهاتوو پرسی کورد و ئۆپراسیۆنی دەرەوەی سنووری تورکیا کۆتایی دێت

پارتی زەحمەتکێشانی تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوە لە قەیرانەکانی تورکیا و چارسەری پرسی کوردی هاوپەیمانی لەگەڵ هەدەپە و پارتە چەپەکانی دیکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەرجومەند ئاغدنیز سەرۆکی پارتی زەحمەتکێشانی تورکیا(مەهەپە) بە بێ سوود وەسف کردنی هاوپەیمانی گەل و بورژوا وەسف کردنی پارتی دەسەڵاتدار و ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا، تەنیا ڕێگای چوونە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە قەیرانەکانی ئێستا و چارەسەری پرسی کوردی بژاردە سێهەم واتا هاوپەیمانی سێهەم لە نێوان پارتە چەپەکانە.

ئاغدنیز، لە ئەو بەیاننامەدا بە ڕەخنە لە گوتاری هاندەرانەی حکومەتی تورکیا و خودی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە، وتی: ئەردۆغان بە ئەو گوتارە ڕەگەزپەرستانە و سەرکوت کەرانە و گوشارە لەسەر خەڵک، ناتوانێت بەر بە کەم بوونەوەی دەنگەکانی بگرێت.

ناوبراو ڕایگەیاند کە لە حکومەتی داهاتوو پرسی کورد ئەبێ بە شێوەی ئاشتیخوازانە و دیمۆکراتیک بە پێی بەرابەری تەواوی مافی نەتەوەیی چارەسەر بکرێت. زمانی فەرمی دەوڵەتی زۆرەملێ ئەبێ هەڵبوەشێتەوە و بە هەموو گەلان ماف بدرێت تا بە زمانی دایکی لە خزمەتی گشتی بەهرەمەند بێت.

هەروەها بە پێی ئەو بەیاننامە لە حکومەتی داهاتوو هەر جۆرە ئۆپراسیۆنێکی دەرەوەی سنووری ئەبێ ڕابگیردرێت، سیاسەتی فرەخوازی و گەورە کردنەوەی وڵات کۆتایی بێت، پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ لە سەر بنەمای یەکسانی، بەرژەوەندی بەرانبەر دەستێوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆیی وڵاتانی دیکە، ڕێز بۆ مافی سەروەری و یەکپارچەیی خاک پێک بێت.

News Code 40735

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 8 =