هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق کاری بەرخۆدان نییە

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی" عەسائێب ئەهلی حەق"ی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیاری بەرخۆدان ئەوەیە لە دۆخی ئێستادا هێرش نەکاتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ قەیس خەز عەلی ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی" عەسائێب ئەهلی حەق"ی عێراق وتی هێرشی مووشەکی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە لایەن گرووپەکانی بەرخۆدانەوە نەبووە.

وتیشی: لە دۆخی هەستیاری ئێستادا ئەم‌کارانە لە لایەن کەسانێکی پشت پردەوە بۆ گێرەشێوێنی هێرش دەکرێتە سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا.

News Code 40705

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =