بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر جەختی کرد کە ئیزن نادەینە هیچکەسێک هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان یان ئاسایشی کۆمەڵگا بکات.
ناوبراو لە تویتێدا وتی: ئێمە خەریکی پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانین و باوەشی ئێمە بۆ هەموو لایەنێک کە هێشتا هەمبەریان نیازپاکین، کراوەیە.
سەدر لە درێژەدا زیادی کرد: لەلایەکی دیکەوە ئیزن نادەینە هیچکەسێک هەڕەشە لە هاوپەیمانەکانمان یان ئاسایشی ناوخۆیی بکات؛ حکومەتی داهاتوو حکومەتی یاسایە و هیچ کەشێک بۆ نایاسایی بوون لەلایەن هەر کەسێکەوە بێت، بوونی نییە.
ناوبراو لە کۆتاییدا جەختی کرد کە پێکدادانی فیرقەیی یان توندئاژۆیانە ناگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵگا و یاسا دەسەڵاتدارە.
Your Comment