تیرهاوێژی کوردستانی پلەی دووهەمی پێشبڕکێیەکانی کەم ئەندامانی وڵاتی بە دەست هێنا

ئۆمید مەحموودپوور وەرزشوانی کوردستانی لە کێبەرکێیەکانی تیرهاوێژی بە چەکی کەم ئەندامانی و جانبازانی وڵات میداڵیای زیوی بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نۆزدەهەمین خولی پێشبڕکێیەکانی تیرهاوێژی بە چەکی جانبازان و کەم ئەندامانی وڵات ڕۆژی دووشەمە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو.

ئومید مەحموودپوور وەرزشوانی کوردستانی توانی لەم پێشبڕکێیانەدا پلەی دووهەم و میداڵیای زیو بۆ خۆی دەستەبەر بکات.

شیاوی ئاماژەیە مەحموودپوور یەکەم جارە کە لەم پێشبڕکێیانەدا بەشداری دەکات.

News Code 40678

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 11 =