سیناریۆکانی بەردەم بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمانی عێراق

سیاسەتوانان و کارناسانی عێراقی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهرئاماژەیان دایە سەر سیناریۆکانی بەردەم لە بواری پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆن و ئەوەی کە شاندی هاوئاهەنگی شیعی دەستی باڵای هەیە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: یەکەم کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە خولی نوێ ڕۆژی ڕابردوو ب سەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی بەڕێوە چوو. کۆبوونەوەی پەرلەمان چ لە دەسپێک و چ لە کاتی بەڕێوەچووندا، ڕووداوی سەیر و سەمەرەی بەخۆوە بینی. بابەتەکە لەوێوە دەستی پێکرد کە نوێنەرانی ڕەوتی سەدر لە هەوڵێکی سەیردا بە کەفەنەوە هاتنە ناو پەرلەمان.

سەدریەکان تەنیا کەفەنیان نەپۆشی و ئەوەیان لە نێو پەرلەمانتارانیش بڵاو کردەوە. ئەوان دوای ئەوە بە بێ لەبەرچاو گرتنی پێگەی پەرلەمان وەکوو شوێنێک بۆ بەدی هێنانی مافی گەل، دەستیان کردە وتنەوەی دروشمی سیاسی تایبەت بە خۆیان و بە جۆرێک لە جۆرەکان لە دژی شاندی هاوئاهەنگی شیعە قسەیان دەکرد.

دوای ئەوەی کە مەحموود مەشهەدانی سەرۆکی تەمەنیی پەرلەمانی عێراقی شاندی هاوئاهەنگی شیعی وەکوو فراکسیۆنی زۆرینە ناسێندرا، سەدرییەکان هێرشیان کردە سەری و لە ئەنجامدا ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.

بەڵام پرسەکە هەر ئەوە نەبوو چونکوو رووداوی تریش هاتە ئاراوە و ئەویش دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی پەرلەمان بوو. لە حاڵێکدا کە ئاژاوە هەموو پەرلەمانی گرتبووەوە و سەرۆکی تەمەنی لە جیاتی دانیشتن لە سەر کورسی سەرۆکایەتی لە نەخۆشخانە بوو، دەنگدان لە ئەوپەڕی سەرسووڕماندا بەڕێوە چوو؛ هەوڵێک کە هاوئاهەنگی شیعی ئەوە بە پێچەوانە یاسای بەنرەتی دەزانێت. لە دەنگدانەکەشدا محەمەد حەلبووسی بۆ جاری دووهەم وەکوو سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرایەوە.

لە ڕاستیدا هەڵبژاردنی حەلبووسی وەکوو سەرۆکی پەرلەمان لە دۆخێکدا ڕووی دا کە پەرلەمان دۆخی نائاسایی بوو و کەشەکە بۆ ئەنجامی دەنگدانی تەندروست و شەفاف لەبار نەبوو. ئەوە هەمان شتە کە شاندی هاوئاهەنگی شیعیش ئاماژەی پێداوە. بچڕانی لەناکاوی کارەبا لە ڕەوتی دەنگدانیش نەبوونی شەفافیەتەکەی زیاتر کردەوە و بووە هۆی ناڕەزایەتی زیاتری شاندەکە.

وادیارە کە دادگای باڵای فیدرالی سەبارەت بە کۆبوونەوەی دەنگدان بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان بێتە مەیدان.

لە ئەم پێوەندییەدا هەواڵنێری مێهر گفتوگۆیەکی لەگەڵ سیاسەتوانان و شرۆڤەکارانی عێراقی ئەنجام داوە.

وائل ڕەکابی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەو بارەوە دەڵێت: ئەوەی کە لە نۆی جوون ڕووی دا، یەکەم هەنگاوی هەڵە و پێچەوانەی یاسا بوو. هەموو لایەنەکان ئەبوا چاوەڕوانی گەڕانەوەی مەشهەدانی ببوایەن چونکوو لە پەرلەمان کێشەی بۆ دروست بووبوو. لە هەمان پێوەندیشدا دەوڵەتی یاسا لەلای دادگای فیدراڵی ناڕەزایەتی دەکات.

سیناریۆکانی بەردەم

عەیدەر عەرەب مووسەوی سەرۆکی ناوەندی خوێندنەوە ستراتیژیکەکان "ئەلقمە"ش لە ئەو بارەوە بە هەواڵنێری مێهر وتی: شاندی هاوئاهەنگی بە 88 کورسییەوە خۆی وەکوو گەورەترین فراکسیۆن دەناسێنێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە فراکسیۆنی سەدر بە 76 کورسییەوە خۆی بە فراکسیۆنی گەورە دەناسێنێت.

مووسەوی زیادی کرد: تویتتی موقتەدا سەدر دەریخست کە ڕێککەوتنێک لە نێوان ئەو ڕەوتە و پارتی دیمۆکراتی کوردستان هەیە و بە پێی ئەو ڕێککەوتنە لە نێوان سەدرەکان و کوردەکان سائیرۆن لە درێژەی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە هەوڵ دەدات.

ناوبراو جەختی کرد: شاندی هاوئاهەنگی شیعی فراکسیۆنی زۆرینە دەبێت. شاندی هاوئاهەنگی بە بێ ڕەوتی سەدر حکومەت پێک دەهێنێت.

سیناریۆی دیکە بە پێی داتاکانی ئێستای فراکسیۆنی زۆرینە بە رێبەرایەتی نووری مالیکییە. ئەگەر ئەوەی کە هەندێک ئەندامی فراکسیۆنی کوردی هێناویانەتە ئاراوە لەسەر ئەوەی کە بۆ پێکهێنانی حکومەت بە شاندی هاوئاهەنگییەوە نزیکترن تا ڕەوتی سەدر، دوای فراکسیۆنی زۆرینە و نزیک بە پێکهێنانی حکومەت فراکسیپنی شاندی هاوئاهەنگییە.

مووسەوی سەبارەت بە سیناریۆی سێهەمیش وتی: عێراق هەوڵێکی دیکە بۆ ڕاکێشانی ڕەوتی سەدر بەرەو شاندی هاوئاهەنگی بۆ پێکهێنانی فراسکیۆنی زۆرینە یان پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی عێراق بە خۆیەوە دەبینێت. هەموو سیناریۆکان لە ئەو پێوەندیەدایە بەتایبەتی دوای ئەو ڕوودوانە کە ڕووی دا و لە ڕۆژانی ڕابردوو بینیمان کە بەشێک لە هاوپەیمانی عەزم بە ڕێبەری مەشهەدانی بریتی لە 15 نوێنەر بەرەو لای شاندی هاوئاهەنگی ڕۆشتن. هەروەها هەندێک نوێنەری سەربەخۆ بەرەو لای شاندی هاوئاهەنگی کێشران.

مەحموود هاشمی شرۆڤەکاری سیاسی عێراقیش وتی: خولی پێنجەمی پەرلەمان پێچراوی تایبەت لە چاو خولەکانی پێشوو هەیە چونکوو دانوستان و گفتوگۆگەلێکی زۆر لە نێوان شاندی هاوئاهەنگی و ڕەوتی سەدر رووی دا، بەڵام ئەنجامی نەبووە و هۆکارەکەشی ڕوانگەی ڕەوتی سەدر لە هاوکاری لەگەڵ شاندی هاوئاهەنگییە لە نایەوێت بە شێوەی یەک پێکهاتە لەگەڵ هاوکاری بکات بەڵکوو بەدویا هاوکاری لەگەڵ ئەوان بە شێوەی تاک و بەدوای وەلانانی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسایە.

ناوبراو زیادی کرد: پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە کە ئەبێ سەرۆک وەزیران بناسێنێت پێویستی بە چەندین هەفتە کات هەیە.

هاشمی جەختی کرد: کێشەی نێوان شاندی هاوئاهەنگی و سەدر چارەسەر نەبوو و هەمووان بریتی لە کورد و سوننە و شیعە بە بێ ڕێککەوتن چوونە پەرلەمان کە ئەنجامەکەیمان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی یەکشەممە بینی کە بە کێشەوە دەستی پێکرد و بە هێرش بۆ سەر سەرۆکی پەرلەمان کۆتایی هات و ئەوەش نیشانی ڕێکنەکەوتن بۆ پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینەیە.

ناوبراو وتی: پرسی پێکهێنانی فراکسیۆنی زۆرینە پێویستی بە کاتی زیاترە. ئەگەر ڕێککەوتنێک لە نێوان شیعەکان سەبارەت بە فراکسیۆنی زۆرینە ڕوو نەدات، ئەوان تاوانێکی گەورە دەدەن چونکوو لایەنەکانی دیکە چاوەروانی دژایەتی شیعی –شیعی سەبارەت بە پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنن.

News Code 40675

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =