محه‌مه‌د حه‌لبوسى دووبارە بووە سەرۆکی پەرلەمانی عێراق

محه‌مه‌د حه‌لبوسى كاندیدى سوننه‌كان‌و سه‌رۆكى خولى چواره‌مى په‌رله‌مان، جارێكى دیكه‌ بۆ خولى پێنجه‌میش هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌كۆبونه‌وه‌ى ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانى عێراق، محه‌مه‌د حه‌لبوسى كاندیدى سوننه‌كان‌و سه‌رۆكى پێشوى په‌رله‌مانى عێراق، جارێكى تر به‌سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرایه‌وه‌.

له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌دواى جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان محه‌مه‌د حه‌لبوسى 200 ده‌نگ‌و مه‌حمود مه‌شهه‌دانى 14 ده‌نگ‌و ده‌نگى پوچه‌ڵیش 14 ده‌نگ بوو.

بڕیاره‌ هه‌ر له‌كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا هه‌ردوو جێگرى سه‌رۆكى په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت كه‌ جێگرێكیان بۆ كوردو جێگرێكیان بۆ شیعه‌كانه‌، له‌ناو كوردیش هه‌رسێ لایه‌نى پارتى‌و یه‌كگرتوو و نه‌وه‌ى نوێ كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ هه‌یه

News Code 40656

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 1 =