بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە بەغدا ئەلیەوم، ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی ساڵڕۆژی شەهادەتی شەهیدان سلێمانی و موهەندیس ئەمڕۆ پێنجشەممە لە پارێزگای سلێمانی بەڕێوە چوو.
مێدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند کە لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ژمارەیەک لە کەسایەتییە کوردەکانیش ئامادە بوون. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی ڕابردووش ڕێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی دووهەمین ساڵڕۆژی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە بەغدا بەڕێوە چوو.
بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، سەرۆک کۆماری عێراق بە ئاماژە بە خزمەتەکانی شەهید سولەیمانی بە ئەو وڵاتە لە بواری بەرەنگار بوونەوەی داعش، وتی: شەهید سولەیمانی لە کاتێکی سەخت و قەیرانیدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی داعش هاتە هانامانەوە.
دوای ئەویش فالح فەیاز سەرۆکی حەشدی شەعبی وتبووی: ئێمە ڕێگای فەرماندەکانی سەرکەوتن درێژە پێدەدەین. ئێمە بەڵێن دەدەینە فەرماندەکانی سەرکەوتن کە درێژە بدەینە بەرگری لە عێراق.
ناوبراو لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا بە ئاماژە بە پێویست بوونی چوونە دەرەوەی خێرای هێزە بیانییەکان و لە سەرووی هەموویانەوە هێزە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق، وتی: ئێمە لەگەڵ دەوڵەت هاوکاری دەکەین بۆ چوونە دەرەوەی هێزە بیانییەکان.
هەروەها لە ئەو ڕێوڕەسمەدا ئیرەج مەسجدی باڵوێزی ئێران لە عێراقیش ئامادە بوو.
Your Comment