بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خولی نوێی دانوستانەکانی ڤیەنا دوای چەند ڕۆژ پشوو دەستی پێکردەوە، لە حاڵێکدا کە سەرەڕای هۆشداریی جیدی تاران لسەر ئەوەی کە لە درێژەی دابینی بەرژەوەندییەکانی گەلی ئێران، ناچێتە ژێر باری هیچ کاتێکی بەپەلەی دیاری کراوەوە و هاوکات، ئیزنی درێژە بوونەوەی ماوەی دانوستانەکانیش نادات، لایەنی ڕۆژاوایی هێشتا لەسەر هێڵی بەپەلە دەجووڵێت تا بە قسەی خۆی بۆ کشانەوەی ئێران لە داخوازییەکانی بخاتە ژێر گوشارەوە.
لە هەمان پێوەندیدا ماڵپەڕی هەواڵی پۆلیتیکۆ لە زمانی چەند سەرچاوەی ئاگادارەوە پاگەندەی کرد دەلاقەی دانوستانەکان تا کۆتاییەکانی جوون یان سەرتای فێڤریە دادەخرێت لە حاڵێکدا هەندێک سەرچاوەی دیکە لە دیاری نەکردنی ڕێکەوتێکی یەکلایی بۆ کۆتایی گفتوگۆکان باس دەکەن.
لە حاڵێکدا کە ئەگەرچی بەشی ناڤۆکی ڕێککەوتنەکە لەلایەن ئاژانسەوە تاقی دەکرێتەوە بەڵام هیچ ناوەندێک بۆ چاوەدێری بە سەر هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان بوونی نییە. کەواتە پێویستە کە لە ئەو بارەوە بڕیارگەلێک بدرێت.
هاوکات بەرپرسێکی پایەبەرزی ڕۆژاوایی بە پۆلۆتیکۆی ڕاگەیاندووە کە لەبەر ئەوەی کە ئەمریکا بە شێوەی تاک لایەنە لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی 2015 چووەتە دەرەوە، ئەوە ئەمریکایە کە ئەبێ یەکەم هەنگاوی کاریگەر و کردەیی هەڵبگرێت و پێش لە ئەوەی کە ئێران هەر کارێک ئەنجام بدات بۆ کەم کردنەوەی بەرنامەی ناڤۆکیی، هەندێک گەمارۆکان هەڵبوەشێنێتەوە.
Your Comment