بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمێنار، سەید حەسەن نەسرۆڵا بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهید بوونی سەردار سولەیمانی، وتی: کاتێ ڕێوڕەسمی شەهادەتی فەرماندەکانی سەرکەوتن لە عێراق و ئێران بەڕێوە دەچێت، بە واتای داکۆکی لە سەر ڕێزگرتنی ئەوانە. لێکەوتەکانی تیرۆری شەهید سولەیمانی و ئەبوو مەهدی موهەندس تا ئەمڕۆش درێژەی هەیە.
ئەو وتیشی: بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ساڵوەگەڕی ئەم شەهیدانە سەلمێنەری ڕێزنان لەو کەسانە و داکۆکی لە سەر درێژە دانی ڕێگای ئەوان و بەرەنگاری لە گەڵ ئەمریکای داگیرکەر و ڕژیمی زایۆنییە.
نەسروڵا وێڕای ئاماژە بەوەی کە لە دوو ساڵی ڕابردوودا شەڕی زۆر ڕووی داوە کە داکۆکی لە سەر درێژە دان بە ڕێگای ئەم شەهیدانە بووە، وتیشی: ئەمریکای بکوژ، عێراقی داگیر کرد و هەزاران خەڵکی ئەو وڵاتەی کوشت. میلەتی ئێمە دەبێ هەڵوێستی ڕوونیان لە بەرانبەر ئەو وڵاتانە هەبێت.
ئەمریکا داعشی پێک هینا
سکرتێری گشتیی حیزبوڵای لوبنان داکۆکی کرد: ئەمریکا داعشی پێک هینا و ئەو بەرپرسی هەموو ئەو تاوانانەیە کە لە عێراق ڕووی دا. ئێران یەکەمین وڵاتێک بوو کە لە پەنای خەڵکی عیراق وەستا. شەهید سولەیمانی لە بەرانبەر داگیرکەران ڕاوەستا و لە پێک ینانی گرووپەکانی بەرخۆدان ڕۆڵی گێڕا.
ناوبراو وتیشی: کاتێ داعش سەری هەڵدا، شەهید سولەیمانی لە یەکەمین کەسانێک بوو کە لە پەنای خەڵکی عێراق ڕاوەستا و بەرگری لەوان کرد. ئەو نوێنەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو بەرەکاندا بوو.
عەرەبستان بە فەرمانی ئەمریکا بۆ گەشەی وەهابیەت هەنگاو هەڵدەگرێت
نەسروڵا داکۆکی کرد: محەمەد بن سەلمان دەڵێت ئەمریکا داوای لە عەرەبستان کردووە گەشە بە وەهابیەت لە جیهان بدات. عەرەبستان هۆکارەکانی تەقینەوەی ئینتحاری دەنێرێتە عێراق.
Your Comment