بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دووهەمین ساڵوەگەڕی شەهادەتی قاسم سولەیمانی و بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لەم کەسایەتییە لە شوێنە جۆربەجۆرەکانی جیهان وەکوو عێراق، توونس، بۆسنی و ... نیشانی دا هەر چەندە لە کاتی شەهیدبوونی ئەم کەسایەتییە تێدەپەڕێ، خزمەتەکانی بە جیهانی ئیسلام ڕوونتر دەبێتەوە. ئەمە لە حاڵێک دایە ئەمریکا و رژیمی زایۆنی بە تیرۆری حاج قاسم و هاوڕێیەکانی بەدوای کۆتایی هێنان بە ڕێگا و مەکتەبی ئەوان بوون.
هەڵەیەکی ستراتیژیکی ئەمریکییەکان ئەوە بوو کە نەیانزانیوە حاج قاسم سولەیمانی نەک هەر یەک کەسایەتی بەڵکوو مەکتەبێکە، مەکتەبێکی هەرمان کە سولەیمانییەکانی دیکە پەروەردە دەکات. گۆڕانەکانی ئەم دوو ساڵەی دوایی لە بەرە جۆربەجۆرەکان لە سووریا تاکوو عێراق، فەلەستین و لوبنان بە باشی ئەم ڕاستییە دەردەخات.
ڕاستییەکە ئەوەیە کە حاج قاسم پێش شەهادەتی خۆی خزمەتی زۆری بە بەرەی بەرخۆدان کرد. ئەو لە بواری بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزمی تەکفیریش ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕا.
لە کاتی هێرش کردنی تیرۆریستەکانی داعش نووری مالکی سەرۆک وەزیرانی عێراق بوو بۆیە لەم بارەوە دەڵێت: لە کاتی هێرشی داعش گەر حاج قاسم و گواستنەوەی چەکی ئێران نەبووایە، ئێمە لە گەڵ کێشە و تەنگەژەی زۆردا ڕووبەڕوو دەبووینەوە.
ئەو وتیشی: ئێمە حاج قاسم بە شەهیدی بەرخۆدان و شەهیدی عێراق دەزانین. ئەو شەهیدی بەرخۆدان لە یەمەن، سووریا، لوبنان، عێراق و بەحرەینە.
حاج قاسم سولەیمانی لە لوبنانیش ڕۆڵی گرینگی لە بەرەنگاری لە گەڵ تیرۆریزم بوو. ئەو لە شەڕی ٣٣ رۆژەدا لە پەنای شەهید عماد موغنییە، ئەم شەڕەی فەرماندەیی دەکرد.
سەردار سولەیمانی کاریگەری زۆری لە پشتیوانی لە بەرخۆدانی فەلەستینیش هەبوو بۆیە ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس وەکوو شەهیدی قودس ناوی لێ دەبات. ناوبراو لەم بارەوە وتی: فەرماندە شەهید سولەیمانی هەموو ژیانی خۆی بۆ پشتیوانی لە فەلەستین تەرخان کرد و من ڕایدەگەینم ئەو فەرماندە شەهیدی قودسە.
هەروەها زیاد نەخالەش سەبارەت بەم کەسایەتییە مەزنە دەڵێت: دەسەڵات و جیهازاتی ئەمڕۆی غەزە ئاکامی هەوڵەکانی شەهید سولەیمانییە. سەردار سولەیمانی لەم ڕێگادا زۆر هەوڵی دا و چەکی زۆری بۆ غەزە دابین کرد و ڕێگای بۆ بوردومان کردنی تێل ئاڤیڤ کردەوە.
بەشار ئەسەدیش لە پەیامێکدا وتی: خەڵکی سووریا هەرگیز شەهید سولەیمانی و خزمەتەکانی لە بیر ناکەن. شەهید قاسم سولەیمانی لە شەڕ لە گەڵ تیرۆریزم لەم وڵاتە کاریگەری زۆری بووە.
Your Comment