ئێران لە بواری بەرگری گەییشتووەتە ئاستێک کە شکست ناهێنێت

گۆڤاری ئەمریکی نیۆیۆرکر لە ڕاپۆرتێکدا دانی بە توانی مووشەکی تاران دانا و و تی ئەو توانە کۆنترۆڵ ناکرێت و ئێران گەییشتووەتە ئاستێک لە بەرگری کە شکست ناهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری ئەمریکی نیۆیۆرکر لە ڕاپۆرتێکدا دانی پێدانا کە توانی بەرگری مووشەکی ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو پێشکەوتووە؛ بە شێوەیەک کە گەییشتووەتە قۆناغێک کە کۆنترۆڵ ناکرێت.

لە ڕاپۆرتی نیۆیۆرکر لە نووسینی ڕابین ڕایت لە ئەو بارەوە هاتووە: کنس نەک کنزی فەرماندەی هێزەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین بە منی وت کە ئەو شتەی کە لە هێرشی ئێران بۆ سەر عەین ئەسەد تێگەییشتم ئەوەیە کە مووشەکەکانی ئێران نیسبەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئەو وڵاتە، بووەتە هەڕەشەیەکی زیاتر و نزیکتر.

ئەو ڕاپۆرتە لە درێژەدا زیادی کرد: بۆ چەندین ساڵ بوو کە مووشەک و هاوەنەکانی ئێران بە شێوەیەکی بەربڵاو ئامانجیان نەدەپێکا. مەک کنزی درێژەی دا مووشەکەکانی ئێرنا لە عەین ئەسەد لە ئەو شوێنە داکەوت کە ئەوان دەیانەویست. ئێستائەو مووشەکانە دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر شوێنە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بپێکێت.

ئەو ڕاپۆرتە درێژەی دەدات : ئاژانسی هەواڵگری بەرگری ڕاپۆرتی داوە کە ئێران ئێستا یەکێک لە باشترین بەرهەمهێنەرانی موشەکی جیهانە و ناوەندە ناڤۆکییەکەی گەورەترین ناوەندی ناڤۆکی ڕۆژهەلاتی ناڤینە.

News Code 40568

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha