بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە پێی راگەیندراوی بنکەی فەرماندەیی ناوەندی پەکەکە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١ زیاتر لە ٢ هەزار هێرشی ئاسمانی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆی بەڕێوە بردووە کە بە هۆی ئەوە ٨٦١ هێزی سەربازی تورکیا و ٢٩٨ کەس لە ئەندامانی هەپەگەش گیانیان لە دەست داوە.
بە پێی ئەم راپۆرتە، تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١، دوو هەزار و ٢٤ هێرشی ئاسمانی، ٤٢٦ هێرشی تۆپخانەیی و ٣٦٧ هێرشی کیمیایی ئەنجام داوە.
لەم راپۆرتەدا نووسراوە تورکیا پاش شکست هێنان لە ئۆپەراسیۆنی گاڕە لە هەرێمی کوردستان بڕیاری داوە ئۆپەراسیۆنێکی بەربڵاو لەم ناوچە بەڕێوە ببات
Your Comment