هاتنەوە بۆ ئێران بۆ هاووڵاتیانی دەرەوە قەدەغە نییە

سەرۆک کۆمار وتی: لەمپەر لە سەر ڕێگای هیچکەسێک بوونی نییە بۆ هاتنەوە بۆ ئێران و هەموو ئێرانییەکان دەتوانن بێنەوە وڵات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دوانیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای کاورباری ئێرانیانی دەرەوەی وڵات لەسەر هەوڵی هەمەلایەنە بۆ چارەسەری کێشەکان و بەکارهێنانی دەفرایەتی ئێرانیانی دەرەوە، جەختی کرد و وتی: یەکەم هەنگاو گۆڕانکاری لە شێوەی بڕیاردانی ئەنجومەنی باڵای کاروباری ئێرانیانی دەرەوە وڵاتە.

ناوبراو وێڕای دەفرایەتی و هەلی گەورە وەسف کردنی هاووڵاتیانی دەرەوەی ئێران وتی: کۆی بڕیار و بەرنامەڕێزییەکان ئەبێ بە شێوەیەک بێت کە هەستی دڵەوەرێزی و نیگەرانی ئەوان لە ئەو بوارەوە چارەسەر ببێت.

رەئیسی وتی: شێوەی گواستنەوەی پارە بۆ ناوخۆی وڵات و کردنەوەی حەسێب لەلایەن ئێرانیانی دەرەوەی وڵاتەوە لە ئەو بابەتانەیە کە شوێنگیری کردنی زەروورییە و ئەبێ کێشەکانی چارەسەر بکرێت.

News Code 40534

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =