AP ١٤٠٠ بەفرانبار ٦ ١٥:٢٠

لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە؛

سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا

سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا

لە لایەن وەزارەتی فەرهەنگ و ئێرشادەوە سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی میهر، ئەمڕۆ لە ڕێوڕەسمێک بە بەشداری وەزیری فەرهەنگ و ئێرشاد، سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا.

محەمەد مەخدوومی بەڕێوەبەری گشتیی کتێبخانە گشتییەکان وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم هەواڵە، وتی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران بە هۆی وەرێخستنی بزووتنەوە جۆراوجۆرەکان بە مەبەستی گەشەی کتێب خوێنی، کەڵک وەرگرتن لە دەفرایەتییە فەرهەنگییەکان و داهێنانی نوێ لەم بوارە بووە.

ئەو وتیشی: هەڵبژاردنی سنە وەکوو پێتەختی کتێبی ئێران هەواڵێکی دڵخۆشکەرە و بەرپرسیاریەتی چالاکانی ئەم بوارە بە تایبەت لە بەشی کتێب و کتێب خوێندن زۆرتر دەکاتەوە.

سنە وەکوو حەوتەمین پێتەختی کتێبی ئێران ناسێندرا

News ID 40503

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha