شارەوانی وان و ئەندامی باڵای هەدەپە بە بە 8 ساڵ زیندان سزا درا

شارەوانی هەڵبژێردراوی هەدەپە لە شاری وان، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە پەکەکە و بەکارهێنانی پارەی شارەوانی بۆ ئەو حزبە بە 8 ساڵ و سێ مانگ زیندانی سزا درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەکر کایا شارەوانی پێشووی وان لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە ڕێکخراوی تیرۆریستی و بەشداری لە ڕێپێوانی ناڕەزایەتی نایاسایی بە 8 ساڵ و 3 مانگ زیندانی سزاد کرا.

بەکر کایا کە خۆی زیاتر لە 5 ساڵە لە زیندانە، پاگەندەگەلێک وەکوو چێ کردنی پرد بۆ ئەندامانی پەکەکە لە لایەن شارەوانی هەدەپە، بەشداری لە بەڕێ کردنی تەرمی ئەندامانی پەکەکە، بردنی گۆنی پارەی شارەوانی بۆ قەندیل و ... دژی ناوبراو هاتووەتە ئاراوە و لە دۆسیەکەیدا باسی کراوە کە زۆربەشیان نەسەلماون.

کایا لە بەرگرییەکانی خۆی وتی: بۆ من هیچ گرینگ نییە کە دادگای ئێوە چ بڕیارێک دەدات، ئەگەری هەیە کە من ببمە قوربانی ئەم سیستەمە بەڵام لە کۆتاییدا سەرکەوتن بۆ ئێمەیە و ئێمەین کە دەستکەوتێکی گەورە لە ئەو شەڕە بەدەست دەهێنین.

News Code 40464

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =