AP ١٤٠٠ سەرماوەز ٢٩ ٠٧:٤٧

کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق:

تورکیا پەکەکەی کردووە بیانوویەک بۆ هێرش کردن بە خاکی عێراق

تورکیا پەکەکەی کردووە بیانوویەک بۆ هێرش کردن بە خاکی عێراق

ژمارەیەک لە کەسایەتییە سیاسییەکانی عێراق سەبارەت بە پێشڤەچوونی تورکیا لە باکووری عێراق هۆشداریان دا و داکۆکیان کرد: ئەنقەرە پەکەکەی کردووە بیانوویەک بۆ هێرش کردن بە خاکی عێراق.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، مەحموود یاسین لەم بارەوە وتی: دەوڵەتی بەغدا بە بێدەنگی ڕاگرتن سەبارەت بە هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا و پێشێل کردنی حاکمیەتی وڵات، بەستێنی بۆ کۆنترۆڵی تورکیا بە سەر خاکی ئەو وڵاتە و پێشڤەچوونیان دابین کردووە.

غەیاس سوورچی ئەندامی باڵای یەکێتی نیشتمانیش لەم بارەوە وتی: ئەنقەرە هەوڵ ئەدات شەڕی ناوخۆیی خۆی بباتە نێو خاکی عێراقەوە بۆیە لە جیاتی ئەندامانی پەکەکە، شارۆمەندانی ئاسایی لە شەنگال دەکاتە ئامانج.

قوسا عەباس نوێنەری پێشووی پارلەمانی عێراقیش سەبارەت بە زۆربوونەوەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر شەنگال و بە بیانووکردنی پەکەکە بۆ ئەم هێرشانە هۆشداری دا.

News ID 40395

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha