تورکیا خۆی بە خاوەنداری خاکی هەرێمی کوردستان دەزانێت

ئەندامێکی هاوپەیمانی فەتح بە ڕەخنە لە دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی وڵاتەکەی جەختی کرد ئەنقەرە بەهۆی نیشان نەدانی هیچ کاردانەوەیەک لەلایەن بەغداوە، خۆی بە خاوەنداری خاکی هەرێم دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، مەحموود ئەلحەیاتی لە ئەو بارەوە وتی: بەرز بوونەوەی دەستدرێژی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و وەڵام نەدانەوەیەکی گونجاو، بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو وڵاتە وا بیر بکاتەوە خاوەنداری ئەو بەشە لە خاکی وڵاتەکەمانە و حکومەتی بەغدا لە ڕێگای لەنەبەرچاو نەگرتنی پێشێل کاری سەروەریی وڵاتەکەی لەلایەن تورکیاوە، بووەتە هۆی زیادەخوازی ئەنقەرە لە خاکی عێراق.

ئەلحەیاتی زیادی کرد: تورکیا بۆ لاواز کردنەوەی سەروەریی و مێژووی عێراق، لە هەوڵدایە بەشگەلێک لە خاکی وڵاتەکەمان بخاتە سەر وڵاتی خۆی و ئەوەش پێویستی بە هەوڵی بەپەلە لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان(جگە لە حکومەتی بەغدا)یە. چونکوو حکومەتی بەغدا، بەستێنی بۆ هاتوچۆی ئەرتەشی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی دژبەرەکانی دروست کردووە.

News Code 40387

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 9 =