بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاپۆرتێکی نوێی سەبارەت بە چالاکییە تیرۆریستییەکان لە سالی 2020 بڵاو کردووەتەوە و تێیدا بە هەوڵەکانی هەندێک گرووپی چەکدارە وەکوو پەکەکە ئاماژە کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هەروەها هەوڵەکانی پەکەکە لە تورکیای تیرۆریستی وەسف کردووە و نووسیویە هەوڵە سەربازییەکانی پەکەکە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو بێ وەستان درێژەی هەبووە و بووەتە هۆی کوژران و بریندار بوونی ژمارەیەک لە هێزە سەربازییەکانی تورکیا.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی پەکەکەی 4 بۆ 5 هەزار کەس ڕاگەیاندبووە و پێێ وایە سەرچاوەی دارایی ئەو گرووپە دژبەرەی ئەمریکا لەلایەن وڵاتانی ئەورووپی و کۆمەلگای کوردەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتانەوە دابین دەبێت.
ئەو ەوزارەتخانەی ئەمریکا هەروەها ئاماژەی کردووەتە سەر چالاکی هێزە کورد-عەرەبەکان لە سووریا ناسراو بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک و وتوویە ئەو هێزە کورد-عەرەبانەی نزیک بە 2000 هێزی بیانی داعشی دەستگیر کردووە و 5000 ئەندامی سووری داعشی و 2000 هێزی عێراقیی ئەو گرووپەش لەلای هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک زیندانین.
Your Comment