رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەرێنییە/پێشکەوتنی باشما بووە

نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەی ڤیەنا پێشکەوتنمان بووە و هیوادارین ئەم ڕەوتە لە رۆژانی داهاتووشدا درێژەی هەبێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەیادین، میخائیل ئەولیانۆف نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکاندا وتی: رەوتی دانوستانەکانی ڤیەنا ئەرێنییە.

ئەو وتیشی: لە کۆبوونەوەی ڤیەنا پێشکەوتنمان بووە و هیوادارین ئەم ڕەوتە لە رۆژانی داهاتووشدا درێژەی هەبێت. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا باسی پێشکەوتنەکان دەکەین.

شیاوی ئاماژەیە ئاژانسی نێودەولەتی وزەی ئەتۆم دوێنێ بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە ڕێککەوتن لە گەڵ ئێران سەبارەت بە کامێراکانی چاودێری لە کەرەج هەواڵی دا.

رافائێل گرووسی لەم بڵاوکراوەدا نووسیویە: هیوادارم بتوانین باس و وتووێژەکان لە گەڵ ئێران سەبارەت بە هەموو بابەتە پادماییەکان درێژە بدەین و پێشکەوتنمان هەبێت.

گرووسی ڕۆژی پێشوو لە پەیامێکی تویتەریدا ڕایگەیاند سەبارەت بە کامێرا چاودێرییەکانی کەرەج لە گەڵ ئێران ڕێککەوتوون و وتیشی: ئەم بابەتە بۆ دەرخستنی راستییەکان زۆر گرینگە و هەوڵەکان بۆ چارەسەر کردنی دیکەی کێشە پادمانییەکان درێژەی هەیە.

پێشتر حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان ڕایگەیاندبوو: وتووێژە شەرەفمەندانەکان لە سەرەتای دەوڵەتەوە دەستی پێ کردووە و بە هەوڵ و تێکۆشانی تیمی دانوستانکار درێژەی دەبێت.

News Code 40359

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha