دیپلۆماسی لە گەڵ ئێران باشترین بژاردەیە

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە تاوانبار کردنی ئێران، وێڕای ئاماژە بەوەی کە دیپلۆماسی باشترین بژاردە لە بەرانبەر تارانە، وتی: کات بەرەو کۆتایی دەڕوات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، ئانتۆنی بلینکێن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەبارەت بە دانوستانەکانی ئێران لە گەڵ وڵاتانی ٤+١ هەندێ باس و بابەتی خستە ڕوو.

ئەو لەم بارەوە وتی: ئەمریکا درێژە بە سیاسەتی دیپلۆماتیک لە گەڵ ئێران ئەدات چونکوو ئەوە باشترین بژاردەیە. ئێمە و هاوپەیمانەکانمان بژاردەکان لێک ئەدەینەوە و باشترین بژاردەمان دیپلۆماسییە.

ناوبراو ڕایگەیاند: کات بەرەو کۆتایی دەڕوات و ئێران هێشتا نەچۆتە نێو دانوستانی جیدی سەبارەت بە دۆسیەی ناڤۆکی، ئەم بابەتە کاتی بووژانەوەی بەرجام بە فێڕۆ ئەدات.

لەم خولەی دانوستانەکاندا ئێران دوو ڕەشنووسی سەبارەت بە هەڵوەشانەوەی بەرجام و کردەوە ناڤۆکییەکانی پێشکەش کرد کە ئەورووپییەکان بێ وتووێژ رەتیان کردەوە.

News Code 40331

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 8 =