هۆکارەکانی کردنە ئامانجی هەرێمی کوردستان لەلایەن داعشەوە

شرۆڤەکارێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان پێی وایە کە بۆشایی ئەمنی لە ناوچەی کێشەلەسەرەکانی نێوان بەغدا و هەولێر هۆکاری ئاسان بوونی هێرشەکانی داعش بۆ سەر ناوچەکەیە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، تاریق جەوهەر لە ئەو بارەوە وتی: نەبوونی هەماهەنگی لە نێوان هەولێر و بەغدا لە هەبوونی دەرفەت بۆ داعش بۆ گەشە و پەرەپێدانی هێزی خۆیان کاریگەری زۆری بووە. ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕێککەوتنگەلێک لە نێوان دوولایەنەکە سەبارەت بە پێکهێنانی ژووری ئۆپراسیۆنی هاوبەش واژۆ کراوە. بەڵام هێشتا ڕێککەوتننامەکان واژۆ نەکراوە و ژوورەکانی ئۆپراسیۆن کە لە خولی شەڕ دژی داعش لە مەودای ساڵانی 2014 تا 2017 هەبوو، هێشتا چالاک نەکراونەتەوە.

ئەو کارناسە کوردە زیادی دەکات: ناوچەگەلێک کە داعشییەکان لەوێوە دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە، ناوچەگەلێکی کێشە لەسەرن لە نێوان بەغدا و هەولێر و گرووپی تیرۆریستی داعش و گرووپە چەکدارەکانی دیکە لە ئەو بۆشاییە ئەمنیەتییە لە درێژەی ئامانجەکانی خۆیان بەهرەی لێ دەگرن.

هەر بۆیە گومانی تێدا نییە کە هەندێک لە لایەنەکان لە ئەو دۆخە لە قازانجی خۆیان بەهرە دەبەن و داعشییەکانیش هەوڵ دەدەن تا لە ئەو ناوچە بۆ بووژانەوەی گرووپەکەی خۆیان کەڵکوەربگرن و لە ئەو ناوچەوە هێرش بکەنە سەر هێزەکانی پێشمەرگە، سوپای عێارق و خەڵکی سڤیل. جگە لە ئەوە، هەندێک لە گرووپە چەکدارەکانی دەرەوی دەسەڵاتیشخەریکی بەرەوپێش بردنی سیاسەتی بە عەرەب کردنی ناوچەکەن و ئەگەری هەیە جۆرێک هەماهەنگی و هاوکاری لەگەڵ داعش لە ئەو بارەوە هەبێت.

تاریق جەوهەر هەروەها وتی: ئەو سیاسەتە لە ڕابردووەوە و لە کاتی پێکهێنانی وڵاتی عێراق هەبووە و زۆربەی ناوچە کێشە لەسەرەکان لە باری دیمۆگرافیاوە گۆڕدراون. هەوڵەکانی داعش لە ئەم قۆناغە، بە واتای پاڵپشتی و پشتیوانی بەربڵاو لە ئۆپراسیۆنی گۆڕینی دیمۆگرافیای ناوچەکە و دەرکردنی کوردەکان لەوێیە.

ئەو شرۆڤەکارە کوردە ڕاشیگەیاند: لە دوو ساڵی دوایی، هەندێک لە هۆزە عەرەبەکان، بنەماڵە و گوندنشینە کوردەکانیان خستووەتە ژێر گوشارەوە تا ناوچەکە بەجێ بهێڵن و عەرەبی ناوچەکانی دیکەیان بە سیاسەتی بەعەرەب کردنەوە هێناوەتە ناوچەکە. ئەمە هەمان سیاسەتی ڕژێمی پێشووی عێراق بۆ داگیر کردنی ئەو ناوچەیە و هەندێک لە وڵاتانی ناوچەکەش لە ئەو سیاسەتە پاڵپشتی دەکەن.

تاریق جەوهەر سەبارەت بە هاوکاری داعش و پەکەکە وتی: پێم وانەبێت ئەو ڕووداوە ڕوو بدات، چونکوو پەکەکە لە کەرکووک و بەرزاییەکانی شەنگال دژی داعش شەڕی کرد و زۆربەی بنەماڵە ئیزدی و نا ئێزدییەکانیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد. هەر بۆیە، پێم وانەبێت لەگەڵ ئەو گرووپە تیرۆریستییە هەماهەنگی هەبێت. پاگەندەکان کە هاتوونەتە ئاراوە لە ئەو بارەوە تۆمەتگەلێکن کە لەلایەن هەندێک گرووپی ناکوردییەوە دێتە ئاراوە. وادیارە هاوکاری نەکردنی جیدیی دەوڵەتی ناوەندی بەغدا بووەتە هۆی ئەوەی کە ئەو گرووپە تیرۆریستییە بتوانێت ئاوەها ئۆپراسیۆنێک ئەنجام بدات.

ژێدەر: سپۆتنیک

News Code 40244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =