٢ مۆزەی نوێ لە سنە دەکرێتەوە

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کەلتووری، گەشتیاری و پیشە دەستکردەکانی کوردستان وتی: مزگەوتی دارولئیحسانی سنە دەبێتە مۆزەی مزگەوت و کەلیسای مێژوویی سنەش دەبێتە مۆزەی کەلیسا.

بە پێی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لەم بارەوە وتی: کوردستان یەکێک لە پارێزگا مێژووییەکانی وڵاتە کە بینای مێژوویی، ئایینی و فەرهەنگی زۆری تێدایە.

ئەو وتیشی: مزگەوتی دارولئیحسان و کەلیسای مێژوویی شاری سنە لە گرینگترین دەفرایەتییە مێژوویی و فەرهەنگییەکانی ئەم شآرە دێنە ئەژمار بەڵام تا ئێستا لەم دەفرایەتییانە کەڵکی باش وەرنەگیراوە.

ناوبراو داکۆکی کرد: بڕیارە بە مەبەستی کەڵک وەرگرتن لەم شوێنانە دوو مۆزەی نوێ لەوێ دامەزرێن کە هیوادارین گۆڕانێکی گرینگی فەرهەنگی بەدواوە بێت.

News Code 40219

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha