هەوڵی ئەورووپا بۆ کۆنترۆڵی زیاتری کاناڵی مانش

ناوەندە ئەورووپییەکان و وڵاتانی فەڕەنسا و بریتانیا خەریکی هەوڵێکن تا زیاتر بتوانن کاناڵی مانش واتا ئەو کاناڵەی کە بووەتە هاووڵاتیانی کوردی کۆچبەر، کۆنترۆڵ بکەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەرگی 27 کۆچبەر کە بە بەلەم دەیانەویست بچنە بریتانیا، دڵی هەموانی هێنایە ژان. زۆربەی ئەو کەسانە کورد بوون.

مێدیا ئەورووپییەکانی ئەورووپا لە توند بوونەوەی هەوڵگەلێک باس دەکەن کە ناوەندە ئەورووپییەکان بۆ کۆنترۆڵی ئەو ڕێڕەوە لەبەرچاویانە. زۆربەی موسافرانی ئەو کاناڵە کوردگەلێکن کە دەیانەوێت لە ڕێگای فەڕەنساوە بچنە بریتانیا.

هەواڵدەری فەڕەنسا لە تەرخان کردنی فڕۆکەیەک لەلایەن گاردی سنووری یەکێتی ئەورووپاوە بۆ کۆنترۆڵی ئەو کاناڵە هەواڵی داوە. قاچاخچییەکان کۆچبەرەکان لەسەر بەلەمی بادی دادەنێن و دوای دوور بوونەوەیان لە کەنارەکانی فەڕەنسا بێ پەنا دەستیان لێ بەردەدەن.

News Code 40138

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha