مادامێک ئیسرائیل هەڕەشە لە لوبنان دەکات، ئێمە لە دڵی شەڕداین

ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی حزبوڵڵای لوبنان لە لێدوانی تەلەڤیزیۆنی شەوی هەینی لەسەر بەردەوام بوونی بەرخۆدان لە بەرانبەر ئیسرائیل تا کاتێک کە ئەو ڕژێمە هەڕەشە لە لوبنان دەکات، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر . لێدوانی سەیدنحەسەن نەسروڵڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان دەستی پێکرد.

سەید حەسەن نەسروڵڵا لە سەرەتای ئەو لێدوانە ساڵڕۆژی سەربەخۆیی لوبنانی پیرۆزبایی کرد و هیوای خواست کە ئەو وڵاتە بەردەوام سەربەخۆی، سەروەری و ئازادی خۆی بپارێزێت.

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵا جەختی کرد: هەموو لوبنانییەکان بەرپرسیارن کە سەربەخۆیی خۆیان بپارێزن و ئەگەر سەربەخۆیی ئەوان ڕواڵەتییە لە درێژەی سەربەخۆیی ڕاستەقینە و تەواو هەنگاو هەڵبگرن.

سەید حەسەن نەسروڵڵا بە ئاماژە بە سەرکەوتنەکانی بەرخۆدان لە ساڵی 1985 واتا کاتی چوونە دەرەوەی هێزە داگیرکەرەکان لە پیتەختی لوبنان تا کاتی سەرکەوتنی گەورە لە ساڵی 2000 و هەڵاتنی ئیسرائیلییەکان لە باشووری لوبنان زیادی کرد: بەشێکی گەورە لە خەڵکی لوبنان بەرخۆدانیان کرد و ئیمانیان بە بەرخۆدان لە شێوەی جیاواز هەیە.

ناوبراو وتیشی: تا کاتێک کە لوبنان لە لایەن ئیسرائیلەوە هەڕەشەی لەسەر بێت ئەوە بە ئەو واتایەیە کە ئێمە دڵی شەڕی سەربەخۆیی و سەروەریداین کە لە زۆربەی قۆناغەکانیدا سەرکەوتین و دڵنیاین ئەگەر ئەو ڕێگایە بە ورەوە درێژە بدەین سەرکەوتنی زیاتریش دەست دەخەین.

ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل

ئەمیداری گشتی حزبوڵڵا سەبارەت بە ئاسایی کردنەوەی پێوەندی هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ئیسرائیل وتی: ئێمە خێرا بوونەوەی ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی لەگەڵ هەندێک وڵاتانی عەرەبی دەبینین کە نوێترینیان وڵاتی مەغریب بوو.

سەید حەسەن نەسروڵڵا زیادی کرد کە زیاد کردنی نوی حزبوڵڵا لە لیستی تیرۆریزم ئەگەری هەیە پێوەندی بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانییەوە هەبێت.

News Code 40110

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =