مریەم بۆبانی هونەرمەندی سنەیی خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی دهۆکی بردەوە

مریەم بۆبانی هونەرمەندی بەناوبانگی سنەیی لە فێستیڤاڵی فیلمی دهۆک، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی ئەو فێستیڤاڵەی بردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مریەم بۆبانی ئەکتەری سینەمای ئێران، خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژنی فێستیڤاڵی دهۆکی بە بۆنەی ڕۆڵگێڕان لە فیلمی "خوشکە دابڕاوەکان" ی بەدەست هێنا.

فیلمی خوشکە دابڕاوەکان کە بەرهەمی هاوبەشی ئەڵمانیا و یۆنانەوە، چیرۆکی "ڕۆژدا"، کچی کوردی عێراقییە کە دوای هێرشی داعش بەرەو ئەورووپا هەڵدێت و ماوەیەک دواتر و دوای پەروەردەی سەربازی بۆ دۆزینەوەی خوشکەکەی دەگەڕێتەوە عێراق.

مریەم بۆبانی ئەکتەری بەناوبانگی سنەیی و ئەکتەری سینەمای ئێران لە ڕۆڵی دایکی ڕۆژداە ئەو فیلمە ڕۆڵی گێڕاوە.

News Code 40073

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 12 =