ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بەختیار عەلی بە زمانی فارسی بڵاو کرایەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان" ی بەختیار عەلی، نووسەری بەناوبانگی کورد، بڵاو کرایەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای چاوەڕوانییەکی زۆر ئەمڕۆ ڕۆمانی "شاری مۆسیقارە سپییەکان"ی بەختیار عەلی کە لەلایەن مەریوان هەڵەبجەییەوە وەرگێڕدرابووەوە بۆ سەر زمانی فارسی و لەلایەن بڵاوگەی سالسەوە لەچاپ دراوە بڵاو دەکرێتەوە.

مەریوان هەڵەبجەیی پازدە ساڵ لەمەوپێش ڕۆمانەکەی وەرگێڕدرابووەوە بەڵام دەمێکە چآوەڕوانی مۆلەت وەرگرتن دەکات و هەر بۆیە لەچاپ دانی بۆ چەندین ساڵ دواکەوت.

ئەو کتێبە کە لەلایەن ناوەندی بڵاوکردنەوەی سالسەوە لە تاران لە چاپ دراوە لە ژێر ناوی "شهر موسیقیدانهای سفید" بڵاو دەکرێتەوە.

شیاوی باسە کە مەریوان هەڵەبجەیی لە چەند ساڵی ڕابردوودا کۆمەڵێک ڕۆمانی دیکەی نووسەر و ڕۆماننووس 'بەختیار عەلی" ی وەربگێڕاوەتەوە بۆ سەر زمانی فارسی و لە ئێران بڵاو کراوەتەوە. لەوانە: دواهەمین هەناری دونیا، ئێوارەی پەروانە، جەمشید خانی مامم، دەریاس و لاشەکان و هەروەها دیوانەشێرێکی نووسەر بە ناوی "ئیشکردن لە دارستانەکانی فیردەوسیدا.

ئیستاکەش لە ژووری نەشرەی سالس لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە سلێمانی سەرجەم کتێبەکانی نووسەر بە زمانی فارسی دەست دەکەوێت.

News Code 40065

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =