وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ سەردانی شاری سنە دەکات

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی پارێزگای کوردستان دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری ناوخۆی ئێران ئەمڕۆ دووشەممە بە مەبەستی ڕێزگرتن لە پارێزگاری پێشوو و ناساندنی پارێزگاری نوێ سەفەری سنە ناوەندی ئەو پارێزگایە دەکات.

چوون بۆ سەر مەزاری شەهیدانی سنە و ڕێزگرتن لە پایەی بەرزی شەهیدانی کوردستان و بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئیداری پارێزگا و ناساندنی پارێزگاری نوێ لە هۆڵی سینەما بەهمەنی سنە لە بەرنامەکانی سەفەری وەزیری ناوخۆ بۆ کوردستانە.

ئیسماعیل زارعی کووشا ڕۆژی چوارشەممە 26 ی خەزەڵوەر لە کۆبوونەوەی کابینەی دەوڵەت بە سەرۆاکیەتی ئیبراهیم ڕەئیسی وەکوو پارێزگاری کوردستان لە دەوڵەتی سێزدەیەم ناسێندرا.

پێشتر بەهمەن مورادنیا لە 22 ی ڕەزبەری 1396 ەوە تا ئێستا بۆ ماوەی 4 ساڵ پارێزگاری کوردستان بوو.

News Code 40051

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =