ئەمریکا لە کوردستانی سووریا دەمێنێتەوە/ پاگەندەی شەڕی داعش

لە پەیامێکدا کە لە هەژماری باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا بڵاو کرایەوە، هاتووە: لەسەر درێژەی بوونی سەربازی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا جەخت کراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جارێکی دیکە بەرپرسان و ناوەندەکانی سەر بە دەوڵەتی ئەمریکا لەسەر درێژەی بوونی سەربازی لە ناوچە ژێر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا جەختیان کردووە بەڵام تەنیا ئامانجیان لە مانەوە شەڕ دژی داعش ڕاگەیێندراوە.

لە پەیامێکی تویتەری کە لە هەژماری فەرمی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە سووریا بڵاو کراوەتەوە، هاتووە: دعاش هەڕەشەیەکی راستەوخۆ لە دژی خەڵکی سووریا و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمریکایە. ئەمریکا بۆ کۆتایی هێنان بە هەڕەشەکانی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە سووریا دەمێنێتەوە.

جان کربی، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکاش ڕۆژی چوارشەممە لە کۆنگرەی ڕۆژنامەڤانی لە درێژەی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە پاڵ هێزە کوردییەکان لە سووریا هەواڵی دا بەڵام جەختی کرد هاوکاری ئەمریکا لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک تەنیا لە سەر درێژەدان بە شەڕ دژی داعشە. جان کردبی وتی تا کاتێک کە ئەو هەڕەشە درێژەی هەبێت هاوبەشی سەربازی کوردی سووریا و هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا درێژەی دەبێت.

بەڵام نیکۆلاس هراس، شرۆڤەکاری پرسی ئەمنیەتی ڕۆژهەڵاتی انڤین پێی وایە هەرچەندە بوونی سەربازی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچە ژیر کۆنترۆڵەکانی کوردی سووریا لەژێر ناوی بەرەنگار بوونەوەی داعش ئەنجام دەدرێت بەڵام کاریگەری درێژەخایەن و گرینگی لەسەر چارەنووسی ئەو ناوچە هەیە.

News Code 39959

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 4 =