AP ١٤٠٠ گەڵاڕێزان ١٩ ٠٨:٤٠

بە بریاری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا؛

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زستانەی سڕینەوەی پەکەکە لە شاخەکان

دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی زستانەی سڕینەوەی پەکەکە لە شاخەکان

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئۆپەراسیۆنی بەربڵاوی هێزە چەکدارەکانی تورکیا دژی پەکەکە لە کوردستانی تورکیا دەستی پێ کرد.

بە پێی هەواڵی مێهر، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئەمڕۆ بە دەرکردنی بڵاوکراوەیەک لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی بەربڵاو لە لایەن هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە دژی حیزبی کرێکارانی کوردستان لە ناوچە کوێستانییەکانی بەستلەر- دەرەلەر لە کوردستانی تورکیا هەواڵی دا.
بە گوێرەی هەواڵی ئاناتۆلی، وەزارەتی ناوخۆی تورکیا مەبەست لەم ئۆپەراسیۆنەی خاوێن کردنەوەی ناوچە لە هێزەکانی پەکەکە و ڕووخانی حەشارگەکانی ئەوان لە ناوچە کوێستانییەکانی ناوچە ڕاگەیاندووە.

News ID 39918

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha