بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە ناردنی هێز و جیهازاتی نوێ بۆ ناو سووریا، خۆی بۆ ئەنجامی سێهەمین ئۆپراسیۆنی سەربازی دژی کوردەکانی سووریا ئامادە دەکات. دەوڵەتی ئەمریکا کە پاڵپشتی سەرەکی هێزە کوردییەکان لە سووریا دێتە ئەژمار، لە ئۆپراسیۆنی سەربازی پێشووی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا، نەک هەر بێدەنگ بوو بەڵکوو بە بردنە دەرەوەی هێزەکانی لە باکووری سووریا، بەستێنی هێرشی خێرای تورکیا و گرووپە تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتە خۆش کرد.
بەم حاڵەوە، جەیمز جێفری، بەرپرسی دۆسیەی سووریا لە دەوڵەتی پێشووی ئەمریکا کە هێرشی دووهەمی وترکیا لە کاتی بەرپرسیارێتی ئەو ڕووی دا، دەڵێت دەوڵەتی جۆبایدن نیسبەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردەکان ، بێدەنگ نابێت.
جەیمز جێفری کە باڵوێزی پێشووی ئەمریکا لە تورکیا و عێراقیش بووە، بە کەناڵی ئەلجەزیرەی وتی: ئەنقەرە نابێت بە پێچەوانەی هەوڵە پێشووەکان لە دژی کوردەکانی سووریا، چاوەڕوانی هەبێت واشنتۆن چاوپۆشیی لێوە بکات.
Your Comment