AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٦ ١٧:٣١

تورکیا: چارەنووسی پەکەکە چەکدانان و هەڵوەشانەوەیە

تورکیا: چارەنووسی پەکەکە چەکدانان و هەڵوەشانەوەیە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە یەک هەفتە دوای داواکارییەکی عەبدوڵڵا ئۆجالان، ڕێبەری بەندکراوی پەکەکە بۆ داماڵینی چەک، 26 هێزی ئەو گرووپەیان لە عێڕاق و سووریا کوشتووە.



بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند: هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە بۆ مانەوەی وڵاتەکەی و پارێزەری لە ئاسایش، درێژە دەداتە ئۆپراسیۆن و چالاکییەکانی بۆ پاککردنەوەی ناوچەکە.

ئەو وەزارەتخانە راشیگەیاند: پەکەکە و هەموو گرووپەکانی سەر بە ئەوان ئەبێ کۆتایی بهێنن بە چالاکییەکانی خۆیان و دەستبەجێ و بێ هیچ مەرجێک ئەبێ چەکەکانیان دابنێن.

ناوبراو زیادی کرد: تورکیا بە ورەی بەرزەوە درێژە دەداتە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم تا کاتێک کە تەنانەت یەک تیرۆریستیش مابێت.


ئەردۆغان ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە ئەگەر داماڵینی چەکی پەکەکە رابگیردرێت یان بەڵینەکانیان جێبەجێ نەکرێت، تورکیا درێژە دەداتە چالاکیەکانی لە دژی ئەو گرووپە.

عومەر چیلەک، وتەبێکی ئاک پارتی، ڕایگەیاند کە هەموو هێزەکانی کورد لە عێراق و سووریا لەوانە هەسەدە کە هاوپەیمانی ئەمریکان، ئەبێ چەکەکانیان دابنێن.

News ID 54223

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha