AP ١٤٠٣ ڕەشەمە ١٤ ٠٦:٣٥

ئەم سێ هۆکارە شکستی بە پەکەکە هێناوە

ئەم سێ هۆکارە شکستی بە پەکەکە هێناوە

سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ئەنجامیدا واقیعی جیهانی ئەوڕۆی قەبووڵ کردووە و خوازیاری کوتایی‌هێنان بە شەڕی چەکدارانەی پەکەکە بووە.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی نێودەوڵەتی: عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆکی پارتی کرێکاران لەمدواییەدا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک خوازیاری چەکدانان و هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە بووە. بەیاننامەکەی بەڵام کاردانەوەیەکی بەربڵاوی لە ئاستی جیهانیدا بەدواوە بووە و هیوابەخشی کۆتایی‌هێنان بە یەکێک لە درێژترین شەڕەکانی جیهان بووە.

ئەگەرچی پەیامەکەی ئۆجەلان بە مانای هەڵوەشانەوەی یەکجاریی پەکەکە نییە، بەڵام بە ئاشکرا دیارە، کە ئەو تێگەیشتنێکی دروستی لە واقیعی جیهانی ئەوڕۆ بەدەست هێناوە و تێدەکۆشێ بە گۆڕانکاری لە ئایدیۆلۆژیی پێشووی خۆی، بە دوای ڕەوتی سیاسیی و ئاشتی‌خوازانە بۆ درێژەی چالاکیی پەکەکەیە. بەوەشەوە بۆ لێکدانەوەی سەرچاوەکانی نامرادیی پەکەکە لە ماوەی چوار دەیە خەباتی لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا و پەیامی ئەمدواییەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، دەبێ بڕوانینە 3 هۆکاری خوارەوە:

١. ڕووخانی هزری مارکسیستی

تێگەیشتنی هەڵەی گرووپە چەپەکان لە مانای داد و کۆمەڵکوژیی خەڵکی مەدەنی بە ناوی پاڵپشتی لە ئاپۆرای خەڵکی، ئەو گرووپانەی وردە وردە بە ئاراستەی گرووپگەلێکی تیرۆریستیدا دەبرد کە بە هزرێکی ماکیاولیستی بە دوای مسۆگەرکردنی ئامانجە سیاسییەکانیان بوون. بە چەشنێک کە ئەو هیزە ملیشیایانە زیاتر لەوەی بەدوای دەستەبەرکردنی مافی خەڵکی بێت، بە هەڵمەتەکانی خۆیان دەبوونە هۆی ناسەقامگیری و ڕەش‌کوژیی خەڵکی بێ‌تاوان.

لەو سۆنگەوە چوار دەیە شەڕ و تێهەڵچوونی پەکەکە و دەوڵەتی ناوەندی تورکیا، دەیان هەزار کوژراو و سەدان هەزار ئاوارەی بەدواوە بووە و نە تەنیا نەیتوانیوە داکۆکی لە مافی کوردەکان بکات، بەڵکوو بۆتە هۆی کەلێن و ناکۆکی ئیتنیکی لە کۆمەڵگادا، بە چەشنێک کە زۆربەی ڕەوتە سیاسییەکانی کورد لە ئەنجامدا ناچار لە خۆبەدووڕگرتن لەەو گرووپە چەکدارییە دەبوون.

٢. بەئامرازکردنی هێزەکانی کورد

مێژووی کورد لە نیو سەدەی ڕابردوو پڕ بووە لە ڕاستیی تاڵ و دڵتەزێنی بەکارهێنرانی ئامرازانە لە لایەن دەوڵاتانی ناوچە کە وەک ئەکتەرانی سەرەکی لە سیستەمی نێودەوڵەتیدا هەوڵیان داوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی خۆیان.

بۆ وێنە سەرەڕای دەوڵەتی دووەمی پاڵەوی و دەوڵەتی سەدام لە قوربانی‌کردنی کوردەکان لە پاش پەیمانی ئەلجەزایر، دەبینین کە چۆن ڕژیمی زایۆنی لە دەیەی 60 و 70ی زاییندا بە هۆی نیگەرانی لە پاڵپشتیی سەدام حسێن لە پرسی فەلەستین، پاڵپشتیی کوردەکان دەکات، بەڵام کاتێ کە دەیەی 80 و 90 ئەنقەرە و تلاڤیڤ لێک نزیک بوونەوە، لە دژی کوردەکان وەستا و بۆ بایکۆتی پەکەکە یارمەتیی تورکیای دەدا. تەنانەت ڕێکخراوی مووساد دەستی باڵای بوو لە دەستگیرکرانی ئۆجەلان و ڕادەست‌کرانی بە تورکیا.

یان پاڵپشتیی ئەمریکا لە کوردەکانی سووریا لە پێناو لاوازکردنی دەوڵەتی بەشار ئەسەد هەر لە گۆشەنیگاوە جێی سەرنجە کە لە ئەنجامدا لە ساڵی 2019دا دۆناڵد ترامپ بە کشانەوە لە سووریا، پشتی کوردەکانی بەر دەکا و داینە دەم هێرش و پەلاماری سەربازیی تورکیا.

ئەم نمونانە نیشان دەن کە هیچ وڵاتێکی ڕۆژهەڵاتی ناوین بەرژەوەندیی پاوەجێی لە پاڵپشتیی هێزە کوردەکان نییە و تەنیا بەپێی لۆژیکی واقیع‌خوازانە گرووپە چەکدارەکانی وەک وەک ئامراز بۆ تۆکمەی هەڵوێستەکانی خۆی و لاوازکردنی ڕکابەرانی بەکاریان دێنێت. کوردەکانیش بە نەبوونی دەوڵەتێکی کوردی لە ناوچەدا نەیانتوانیوە ببنە ئەکتەرێکی کارا و بە هاوپەیمانی و یەکڕیزیی هەمیشەیی لە ناوچەدا بجووڵێنەوە.

٣. گۆڕانکاریی ژئۆپۆلیتیکی لە ڕۆژهەڵاتی ناوین

بڕیاری ئەمدواییەی ئۆجەلان لە کاتێکدایە کە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە نیسبەتی ئەو ساڵانەی پەکەکەی دامەزراند، گۆڕانی زۆری بەسەردا هاتووە. ئەوڕۆکە چیتر باسی شەڕی سارد و پاڵپشتیی دەوڵەتی سۆڤیەت نییە. بەڵکوو باسی سەرهەڵدانی دەوڵەتی چین وەک ئەکتەرێکی کارای جیهانی و وەرچەرخانی ئەمریکا بەرەو ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە و ئەمەش بە واتای ناهومێدیی هیزە کوردەکانی ڕۆژهەلاتی ناوین لەو زلهێزانەیە.

یان دوای ڕووخانی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەمریکا و ڕژیمی زایۆنی چیتر ئەنگێزەیەکیان بۆ پاڵپشتی لە هەسەدە نییە و هەسەدە ناچارە بووە بۆ پارێزراوبوون لە هێرشەکانی تورکیا خۆی لە پەکەکە داشۆرێت. یان کوردەکانی هەرێمی کوردستان کە وردە وردە بە هۆی گوشاری دەوڵەتی بەغدا و ئێران و تورکیا هەوڵی داوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هێزە چەکدارە دەرەوەییەکانی بپچڕێنێت.

ئەنجام

کەواتە لە ئەنجامدا بە هۆی داڕمانی هەر دوو بنەمای هزریی پەکەکە واتە هزری کۆمۆنیستی و نەتەوەخوازیی، عەبدوڵڵا ئۆجەلان بەو ئەنجام گەیشتووە کە چیتر بەرەی داهاتوو ڕوو لە خەباتی چەکدارانە ناکات و بەم پەیامە دواییەی خۆی ڕۆشنبینانە بەدوای ڕێککەوتنێک لەگەڵ دەوڵەتی ئەردۆغانە و گۆڕینی دوکتۆریەنی پەکەکە لە هێزێکی چەکداری بۆ بزووتنەوەیەکی سیاسییە. بڕیارێک کە لە ئەگەری وەدی‌هاتنی، سەرەڕای هەڵوەشانەوەی پەکەکە، بە مانای کۆتایی‌هاتنی ئاواتی "وڵاتی سەربەخۆی کوردستان"ـیشە.

News ID 54197

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha