بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەسعوود پزشکیان لە دیداری ڕەزا نەجەفی، ڕامین زارع و مەرزییە ئەفخەم نوێنەران و باڵوێزانی نوێی لە (ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، نیکاراگۆئێ و سلۆنی)دا، وتی: هیوادارم هەوڵەکانتان لە پێناو ڕاپەڕاندنی ئەرکی پێسپێردراوە، ئەنجاممەند و ببێتە هۆی گەشە و تۆکمەی پەیوەندییە درەوەییەکانی ئێران لەگەڵ کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و وڵاتانی دەرەوەیی.
سەرۆک کۆماری ئێران لەو دیدارەدا جەختی کرد: تۆکمەی پەیوەندییەکانی ئێران لەگەڵ جیهان دەبێ گرنگترین ڕاسپاردە و ئەرکی نوێنەران و باڵوێزانی ئێرانی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا بێت.
ناوبراو بە ئاماژە بە پێداگریی دەوڵەتی چواردەهەم لە دانوستانی لانیزۆری لەگەڵ وڵاتانی جیهانی بە پێوەری ڕێزی بەرامبەر، خۆبواردن لە ناکۆکی و گەشەی ئاشتەوایی و ئاسایشی جیهانی، جەختیشی کرد: پێویستە ئێوە وێڕای لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی پاشهاتی گەمارۆ ستەمکارانەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران، هەوڵی نیساندانی ڕاستییەکانی وڵات و سڕینەوەی ئێرانتۆقێنەری بدەن.
Your Comment