بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کومیتەی کۆنفڕانسی گفتوگۆی نەتەوەیی سووریا هەوڵ دەدات تا بە پێوەندی لەگەڵ هەموو گرووپەکان، گفتوگۆیەکی گشت گیر ئەنجام بدات. ئەو کۆنفڕانسە کە هەنگاوێکی گرینگ لەسەر ڕێگای نووسینی دەستوور بۆ ئیدارەی حکومەتی کاتی دێتە ئەژمار، چاوەڕوانی دەکرێت زیاتر لە 1000 نوێنەر لە سەرتاسەری وڵاتەوە کۆ ببنەوە.
ئەو کومیتە لە ڕێکەوتی 21 ی فێڤریە، لەگەڵ نوێنەری کۆمەلگای خۆجەیی لە دیمەشق و دەڤەرەکەی، هەروەها لە ڕەقە و حەسەکە دیداری کرد. بەم حاڵەوە، دەوڵەتی سووریا بەهۆی هەندێک پرسی چارەسەرنەکراووە، خۆی بواردووە کە بەشدار کردنی بەشێکی گرینگ لە کوردەکان لە ئەو گفتوگۆگەلە.
لە 15 ی فێڤریە، ئیدارەی خۆسەر لە بەیاننامەیەکدا ڕەخنەی لە ئەو کۆبوونەوە گرت و ڕایگەیاند کە ئەو کومیتەی سەرجەن کۆمەڵگای سووریا ناگرێتەوە و چاوەڕوانی هەموو لایەک جێبەجێ ناکات.
بەڵام سەرەڕای ئەو بابەتە، دانوستان لە نێوان نوێنەری دوولایەنکە درێژەی هەبووە. چاوەدێران پێش بینی دەکەن کە بە ڕاگەیاندنی وەزارەتی نەوتی سووریا لە 22 ی فێڤریە لەسەر گواستنەوەی نەوتی ناوچە کوردنشینەکان ، لەوانەیە پێشکەوتن لە ئەو دانوستانانە هەبێت.
هەسەدە ڕایگەیاندووە کە پێش مەرجی ئێمە بۆ تێکەڵ بوون لە ئەرتەش مانەوەی چەکەکانمان لای خۆمانە بەڵام ئەو باباتە لە لای حکومەتی کاتی ناوەندییەوە ڕەت کراوەتەوە.
ئەحمەد شەرع هەروەها پێشنیاری کوردەکان بۆ فیدرالیزمی ڕەت کردووەتەوە لە حاڵێکدا کوردەکان پێدانی سەرۆک کۆماری کاتی بە ئەحمەد شەرع بە نایاسایی وەسف دەکەن.
هەروەها تورکیا و کەسی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان خۆی لەمپەرێکی جیدین بۆ نەبینین و لەبەرچاو نەگرتنی داخوازی کوردەکان لەلایەن حکومەتی ناوەندییەوە.
لەم نێوەندەشدا کەم کردنەوەی پاڵپشتی ئەمریکا لە هەسەدە لەوانەیە حکومەتی شەرع هان بدات بە وەلانانی کوردەکان بۆ بەشداری کردنیان لە دەسەڵات و راپرسیان لە ئەو بارەوە.
هەروەها وڵاتانی ئەورووپیش لەبەر ئەوەی کە ڕێگریبکرێت لە دروست بوونی ئاژاوە لە وڵاتی سووریا خەریکی پشتگیری لە حکومەتی ئەحمەد شەرعن و زۆر پرسی کورد ناخەنە بەرچاوەوە کە ئەوە نەبێتە هۆی ئاژاوە لە نێوان حکومەت و ئیدارەی خۆسەر و ڕەوتی دانوستانە سیاسییەکان بشێوێت.
لەلایەکی تریشەوە، وەلانانی هەسەدە و بە گشتی کوردەکان لە ئەو قۆناغە هەستیارە، دەتوانێت لێکەوتە نەرێنی بەدواوە بێت. و لەوانەیە کوردەکان هەنگاوی هاندەرانە ئەنجام بدەن و لانیکەمەکەشی هەوڵدانیان بۆ بردنە ژێر پرسیاری ئەو کۆنفڕانسەیە.
ئەو وەلانانەی کوردە ، دەتوانێت ببێتە هۆی یەکگرتوویی نێوخۆییان لە بەرانبەر گوسارەکانی دیمەشق. لە ئەو ئەگەرەدا لەوانەیە ڕێگایەک بۆ گفتوگۆ بکەنەوە لە حاڵێکدا کە بژاردەی سەربازیش درێژە بدەن سەرەڕای ئەوەی کە ئەوان دەزانن کە توانی بەرەنگار بوونەوەی تورکیا و تیرۆریستەکانی سەر بە ئەو وڵاتەیان نییە.
Your Comment