سەرکەوتنی جۆدۆکاری کوردستانی لە پێشبڕکێ پاڵەوانیی ئێران

ئەمیرحسێن سەرفەرازی جۆدۆکاری کوردستانی لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی جۆدۆی قارەمانی لاوانی ئێران پلەی دووەمی وەدەست هێنا.

بە پێی هەواڵی مێهر، ڕێکابەرییەکانی جۆدۆی قارەمانی و هەڵبژاردەی یانەی نەتەوەیی لاوان و تازەلاوانی وڵات لە تاران بەڕێوە چوو.

لە بەشی تازەلاوانی ئەم پێشبڕکێیانەدا ٢٠٥ جۆدۆکار و لە بەشی لاوان ٢٠٣ کەس بە نوێنەرایەتی ٢٧ پارێزگا لە ماوەی دوو ڕۆژدا پێکەوە ڕێکابەرییان کرد.

ئەمیرحسێن سەرفەرازی جۆدۆکاری کوردستانی لە کۆتایی پێشبڕکێیەکانی جۆدۆی قارەمانی لاوانی وڵات کە بە میوانداری تاران بەڕێوە چوو، بووە جێگری پاڵەوانی کێشی -81 کیلۆی وڵات.

News Code 39738

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =