ئێران گازگەیاندن بە سانتریفیۆژی پێشکەوتوو بە ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی ئەنجام دا

ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گازگەیاندن بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو بە بەکارهێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدی لەلایەن ئێرانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕۆیتێرز، ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی ڕایگەیاند کە ئێران گازگەیاندن بە سانتریفیوژێکی پێشکەوتوو بە بەکارهێنانی ئۆرانیۆمی 20 لەسەدیی لە کۆماڵی پیتاندننی سووتەمەنی ناڤۆکی شەهید ئەحمەدی ڕەوشەن ئەنجام داوە.

ئاژانس لە هەمان کاتدا زیادی کرد کە تاران ئەو ڕێکخراوەیەی لە ئەو کارە ئاگادار کردووەتەوە و ئاژانس ئاگادار بووە.

ئاژانس لە ئەو پێوەندییەدا وتی: ئێران هەفتەی ڕابردوو ڕایگەیاند کە بە شێوەی کاتی هەوڵی گازگەیاندن بە سانتریفیووژێکی پێشکەوتووی داوە، بەڵام داهاتەکەیی کۆ نەکردووەتەوە.

بڵاو بوونەوەی ئەو ڕاپۆرتە لە سەروبەندی سەفەری عەلی باقری جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ برووکسێل ئەنجام دراوە. باقری بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە بروکسێل لەگەڵ ئێنریکە مۆرا هاواهەنگ کەری کۆمیسیۆنی هاوبەشی ڕێککەوتنی انڤۆکی دیدار بکات.

News Code 39730

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =