بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، هاوپەیمانی فەتح بە ڕێبەریی هادی عامری بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایش کە ڕاستیی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانیی ئەو وڵاتی پشت کردبووەوە، کاردانەوەی نیشان دا.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەکدا لە ئەو بارەوە ڕایگەیاندووە: لایەنە بیانییەکان بۆ دەستێورنەدان لە کاروباری ناوخۆیی عێراق بانگهێشت دەکەم. هەر جۆە دەستێوەردانێکی بیانی لە هەڵبژاردنەکانی عێارق ئیدانە کراوە.
ئەو هاوپەیمانییە لە درێژەی بەیاننامەکەی خۆی لە ئەو بارەوە هێناویە: ژماردنەوە دەستی دەنگەکان لە سەرجەم ناوەندەکانی دەنگدان، مافێکە کە هەرگیز لێی تێناپەڕین.
ئەم دواییە ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان بە دەرکردنی بەیاننامەیەکی دەستێوەردانانە ڕایگەیاند کە ڕاستیی هەڵبژاردنەکانی عێراق پشت ڕاست دەکرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە