بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موراد قەرەیلان، فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل(نەپەگە) لەبارەی هێرشەکانی توركیا و بەكارهێنانی چەكی كیمیاییەوە لەلایەن توركیا دژی بە هێزەکانیان وتی: هیچ گومانی تێدا نییە کە توركیا چەکی کیمیایی بەکارهێناوە، توركیا لە هەرێمی کوردستان لە دژی پەکەکە چەکی کیمیایی بەکاردەهێنێت، هەپەگە چەندین جار ڕاگەیەندراوی بڵاوکردەوە، بەڵگە هەیە، دیمەن هەیە، لە دیمەنەکان دیارە، بەتایبەت هەندێک لەو دیمەنانە لەناو تونێلەکاندا تۆمارکراوە، دیمەنی دەرەوەی تونێلەکانیش هەیە، هەندێک ئامێر هەن، کە جەخت لە بەکارهێنانی گازی کیمیایی دەکەنەوە، بەمشێوەیە چەندین بەڵگە هەیە و هەپەگەش زۆربەی ئەو بەڵگانەی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردووەتەوە، هەندێک پاشماوەی تەقەمەنی لەدەستی ئێمەدایە ئەویش لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت.
فەرماندەی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل وتیشی: هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەتوانن بێنە ئەو هەرێمانەی کە چەکی کیمیایی تێیدا بەکارهاتووە، لە بەشێک لەو هەرێمانەی کە چەکی کیمیایی تێیدا بەکارهاتووە پارتی لێیە، هەموو جیهان پەیوەندییان لەگەڵ پەدەکە هەیە، ئەگەر بێنە هەرێمی کوردستان ئەوا دەتوانن بێنە هەرێمەکانی پەکەک.
لە كۆتایی قسەكانیدا دەڵێت: توركیا یاسای نێودەوڵەتی شەڕ پێشێل دەکات و تاوان ئەنجام دەدات، پیویستە دامودەزگاکانی بەرپرس چاویان لەئاست ئەم تاوانە دانەخەن و دەستوەردان بکەن، ئەگەر بێن لێکۆڵینەوە بکەن ئەوا شاهیدی دەدەن، توانای ئێمەش ئەوەندەیە، ئێمە پێشتریش لە گارە بانگەوازیمان کرد، ئێستاش جارێکی دیکە بانگەوازیی دەکەن، شاندەکان دەتوانن لێکۆڵینەوە بکەن و شتی باوەڕپێکراو دەست بخەن.
Your Comment