ئێران چەند ژێرئاوگەڕی نوێ دروست دەکات

فەرماندەی هێزی دەریای ئەرتەش وتی: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی ئێمە لە بواری ژێرخانیدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت و بڕیارە ژێرئاوگەڕی نوێ چێ بکەین.

بە پێی هەواڵی مێهر، دەریادار شەهرام ئێرانی فەرماندەی هێزی دەریایی ئەرتەش وتی: پاراستنی هێڵی کەشتیڕانی لە سەرووی مەبەستەکانی ئێمە دایە. خەلیجی عەدەن لە بواری دزە دەریاییەکان و تیرۆریزمی دەریایی مەترسیدارە و هەوڵ ئەدەین بە هەموو توانای خۆمانەوە، لە کاتی پێویستدا لە گۆڕەپان ئامادە ببین. هەر وەک لە ئۆپەراسیۆنی ئەم دواییدا خێرا ئامادە بووین و ئاسایشمان دابین کرد.

ئەو وتیشی: لەم دۆخەدا هەوڵ ئەدەین ناوچە بپارێزین. مەبەستی ئێمە لەناوبردن نییە مەگەر لە دۆخێکدا کە گوێ بە وتەکانی ئێمە نەدرێت و یاساکان پێشێل بکرێت.

ناوبراو وێڕای داکۆکی لە سەر ئەوەی کە بە سیاسەت و تواناوە توانیومانە لە سەر لووتکەی شانازی ڕاوەستین و جیهازاتی پێشکەوتوو بە کار بێنین، ڕاشیگەیاند: دەستکەوتەکانی ئەمڕۆی ئێمە لە بواری ژێرخانیدا کەڵکی لێ وەردەگیردرێت و بڕیارە ژێرئاوگەڕی نوێ چێ بکەین.

News Code 39669

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 0 =