حزبی هێزەکانی لوبنان دژی مەسیحییەکانە/ حزبوڵا 100 هەزار هێزی چەکداری هەیە

ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان بە ئاماژە بە کوشتوبڕی چەند ڕۆژی ڕابردووی هێزەکانی سەر بە جەعەع لە گۆڕەپانی تەیونە ، قسەی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید حەسەن نەسروڵڵا، وتی: سەرەخۆشی لە قەندەهارییەکان دەکەم بە بۆنەی جەنایەتی داعش و ئەو کوشتوبڕەی کە داعشی دروست کراوی ئەمریکا ئەنجامی دا.

ئاماژەشی بە کوشتنی ڕۆژی ڕابردووی خەڵک لە بەیرووت دا و وتی: گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە مەترسیدارە و پێویستی بە هەڵوێست گرتنە.

حزبەکەی جەعجەع دەیەوێت شەڕی ناوخۆیی دروست بکات

نەسروڵا جەختی کرد: سەرۆکی حزبی هێزەکانی لوبنانی هەوڵ دەدات کە مەسیحییەکان ڕازی بکات کە ئەم دوژمنە دەیەوێت هێرش بکاتە سەر شارەکان و شوناسی ئێوە بگۆڕێت.

زیادیشی کرد:سەرەڕای ئەوەی کە پێنج شەهید لە حزبوڵا و بزووتنەوەی ئەمەل بوون، سەرۆکی حزبی هێزەکانی لوبنانی هەموو فۆکۆسی خۆی خستووەتە سەر حزبوڵا.

پلانی سەرەکی ئەم حزبە دروست کردنی شەڕی ناوخۆییە کە دیمۆگرافی بگۆڕێت.ئەم حزبە هیچ دەسپارێزییەکی نییە لە دروست کردنی شەڕی ناوخۆیی چوونکوو لە خزمەتی بیانییەکاندایە.

ئەوەی کە لە چەکداربوون و پەروەردە و شکڵی حزبەکەوە دەردەکەوێت، ئەمەیە کە میلیشیاگەلی بکوژن.

نەسروڵا ڕوو لە مەسیحییەکانی لوبنان وتی: هەوڵێک لە ئارادایە کە حزبوڵا بە دوژمنی وەهمی نیشان بدات و ئەمە درۆ و ستەمە. نە حزبوڵا و نە بزووتنەوەی ئەمەل و نە شیعە و نە موسڵمانەکان دوژمنی مەسیحییەکان نین.

حزبوڵا 100 هەزار هێزی چەکداری هەیە

سەید حەسەن نەسروڵا وتی: بە حزبی قواتی لوبنان و سەرۆکەکەی دەڵێم کە فیکرەی شەڕی ناوخۆیی لە سەر دەربکەن. لێکدانەوەکانیان هەڵەیە. تەنیا هێزی چەکداری حزبوڵا 100 هەزار هێزە. ئێمە کەسمان بۆ شەڕی ناوخۆیی تەیار نەکردوە بەڵکوو بۆ پشتیوانی لە وڵات و دژایەتی دوژمنە.

News Code 39644

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha