بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نێچیرڤان بارزانى لەبانگەشەى هەڵبژاردن بۆ حزبەکەى رایگەیاند: ئەگەر لە بەغدا هەموومان پێکەوە بین و لە هەرێمیش دژی یەک نەبین و تەنها رکابەری دڵسۆزانە بۆ کوردستان بکەین دەتوانین ئاوەدانى زیاترو دەستکەوتی زیاتر بۆ کوردستان بەدەست بهێنین.
ئاماژەى بەوەشکرد، ئەمرۆ لە گەرمەى بانگەشەى هەڵبژاردندا داوای هاوکارى و یەکهەڵوێستى لە هەموو لایەنەکان دەکەن و فەرموون وەرنە پێشەوەو دەست و دڵی حزبەکەی بۆ یەکبوون لە پێناو کوردستان کراوەیە.
باس لەوەش دەکەن هەموو چوار رۆژی تر دەبێت پێکەوە بچنە بەغداو هەموان پێکەوە بەرگری لە مافە دەستورییەکان و فیدرالی و دەستکەوتەکان جێبەجێ بکەن.
جێگرى سەرۆکى پارتى دەڵێت"دەبێت هەمووان پێکەوە بن و بەیەکەوە کوردستان سەربخەین، بە هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەلێین ئێستا کاتى گونجاوە هەموومان بەیەکەوە بەیەک بەرنامەو ستراتیژ هاوکاریەکى راستەقینە لەنگەڵ عێراقییەکان دروست بکەین لەپێناو جێبەجێکردنى دەستورو بەدەستهێنانی مافەکانی و بودجە".
نێچیرڤان بارزانى جەختیشیکردەوە کە بە نەرمی پارتى ئامادەیە لەپێناو کوردستان ئامادەیە لەبەشى خۆی بداتە هاوپەیمانەکانی، جەختیش دەکاتەوە حزبەکەی ئامادەی هەموو هاوکارییەکە لەگەڵ لایەنەکان.
بۆچوونی ئێوە