ئیزنی بوونی ئیسرائیلی و تەکفیرییەکان لە سنوورەکانی رۆژاوای ئێران نادەین

جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی وتی: ئیزنی جێگیر بوون بە تیرۆریستەکان چ لە جۆری تەکفیری و چ لە جۆری ئیسرائیلی لە دەڤەری سبوورەکانی خۆمان نادەین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەردار ڕەسوول سەنایی جێگری سیاسی نووسینگەی سیاسی ئایەتوڵڵا خامنەیی، بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی ڕێبەر کە وتبوویان هێزە چەکدارەکانی ئێمە بەردەوام بە هێزەوە و بە پێی عەقڵانیەتم کار دەکەن، وتی: رێبەر خۆی فەرماندەیی، ڕێنوێنی و ستراتیژییە گەورەکانی هێزە چەکارەکانی لە ئەستۆیە و ئەو ڕێنوێنیەش بە شێوەیەک بووە کە هیچکات نەبووەتە هۆی ئاڵۆزی ناوچەیی و جیهانی.

ناوبراو بە ئاماژە بە ڕووداوەکان لە ناوچەی نزیک بە باکووری ڕۆژاوای ئێران وتی: لە ڕووداوگەلێک کە لە باکووری ڕۆژاوا ڕووی داوە دەزانین کە لە پشت ئەو پرسگەلەوە ئیسرائیل و هەندێک لە هێزە سەروو ناوچەییەکان هەیە و بەدوای کەڵکوەرگرتن لە وڵاتانی دراوسێن.

سەردار سەنایی بە ئاماژە بە مانۆڕەکانی ئەم دواییە لە باکووری ڕۆژاوای ئێران وتی: ئەوەی کە لە ئێرە ئەنجاممان دا پەیامێکە بۆ ئاستی قووڵ و هۆکارەکانی پشت پەردە و لە هەمان کاتدا پەیامی هێزێکە کە رایدەگەیێنێت، ئیزنی جێگیر بوون بە تیرۆریستەکان چ لە جۆری تەکفیری و چ لە جۆری ئیسرائیلی لە دەڤەری سنوورەکانمان نادەین.

News Code 39459

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =