گورگە خۆڵەمێشییەکانی تورکیا لەلایەن سێنای ئەمریکاوە وەکوو تیرۆریست دەناسرێن

سەرچاوەکانی نزیک لە کۆنگرە و سێنای ئەمریکا دەڵێن ئەگەری ئەوەی کە گەڵاڵەی لێکۆڵینەوە و تاوتوێ کردن سەبارەت بە هەوڵەکانی گرووپی توندڕەوی گورگە خۆڵەمێشییەکانی تورکیا و ناسینەوەیان وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی لە سێنای ئەمریکا پەسەند بکرێت، زۆرە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە گۆڤاری میدل ئیست ئای، مەجلیسی نوێنەرانی ئەمریکا یان کۆنگرە، مانگی ڕابردوو بە پەسەند کردنی گەڵاڵەیەک وەکوو تەواوکەری گەڵاڵەی بودجەی بەرگری ئەو وڵاتە، داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کردووە سەبارەت بە هەوڵەکانی گرووپی توندڕەوی گورگە خۆڵەمێشییکانی تورکیا سەر بە پارتی جووڵەی نیشتمانیی ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە بکات و لە ئەگەری پشت ڕاست کردنەوەی هەوڵەکانیان وەکوو هەوڵی تیرۆریستی دژی ئەمریکا و هاوپەیمان و هاوبەشەکانی ئەو وڵاتە، ئەو گرووپە وەکوو رێکخراوێکی بیانی تیرۆریستی بناسێنێت و لە ئەگەری پشت ڕاست نەبوونەوەشی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی، هۆکارەکانی بە وردی ڕابگەیێنن.

بە پێی ئەم هەواڵە گەڵاڵەی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو گرووپە لە کۆنگرە پەسەند کراوە و ئەگەری ئەوەش هەیە کە لەلایەن سێناوە پەسەند بکرێت تا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ماوەی 180 ڕۆژدا دەست و بڕیاری خۆی سەبارەت بە تیرۆریست بوون یان نەبوونی گرووپی گورگە خۆڵەمێشییەکانی تورکیا بە سێنا و کۆنگرە ڕابگەیێنێت.

بە ئەم حاڵەوە، کارناسانی پرسی تورکیا هۆشدارییان داوە بە پێی هاوپەیمان بوونی گورگە خۆڵەمپێشییەکان لەگەڵ ئاکەپە، ناساندنی ئەو گرووپە وەکوو تیرۆریست ئاڵۆزی لە نێوان ئەنقەرە و واشنتۆن زیاد دەبێتەوە.

News Code 39456

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =