سەربازە ئەمریکییەکان دەبێ بە تەواوەتی لە عێراق بڕۆن

نوێنەری سەر بە هاوپەیمانی فەتحی عێراق رایگەیاند کە لە هیچ دۆخێکدا ئەم هاوپەیمانییە یاسای پەسندکراوی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق پێشێل ناکات.

بە پێی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە, محەمەد ئەبولهەیل نوێنەری سەر بە هاوپەیمانی فەتحی عێراق رایگەیاند کە لە هیچ دۆخێکدا ئەم هاوپەیمانییە یاسای پەسندکراوی پارلەمانی عێراق سەبارەت بە چوونە دەرەوەی سەربازە ئەمریکییەکان لە عێراق پێشێل ناکات.
ئەو رایگەیاند: دەرکردنی هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق لە یەکەمین بەرنامەکانی هاوپەیمانی فەتحی عێراقە.
ناوبراو روونی کردەوە: بەشداری هێزە ئەمریکییەکان لە عێراق داگیرکارییە و درێژەی بوونیان بۆ هیچ لایەنێک قبووڵ ناکرێت.

News Code 39328

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha